به ڤیدیۆ... ئه‌م ئاژه‌ڵانه‌ی پتر له یاریزانان ناوبانگیان په‌یدا كردووه
له یۆرۆی 2008 و جامی جیهانی 2010 ئه‌م هه‌شتپێیه له زۆربه‌ی یاریزانه‌كانی هه‌ردوو پاڵه‌وانیه‌تییه‌كه ناوبانگی زیاتر په‌یداكرد، پێشبینییه‌كانی ئه‌م زینده‌وه‌ره له گۆڵی زۆر ئه‌ستێره گرنگی زیاتر پێده‌درا.
بۆ یارییه‌كانی یۆرۆی ٢٠١٦ش چه‌ندان ئاژه‌ڵ و زینده‌وه‌ر په‌یدا بووینه و پێشبینی بۆ ٥١ یارییه‌كه‌ی ئه‌م پاڵه‌وانیه‌تییه ده‌كه‌ن.
هه‌شتپێی ئۆتۆ ده‌یه‌وێت بۆ ئه‌م وه‌شانه‌ی یۆرۆ شوێنی پاول بگرێته‌وه، كه پاول دوای كۆتایی هاتنی جامی جیهانی ٢٠١٠ گیانی له‌ده‌ست دا و له كۆی ٦ پێشبینی بۆ یارییه‌كانی ئه‌ڵمانیا ته‌نیا دوو پێشبینی دروست ده‌رنه‌چوون.
هه‌شتپێی ئۆتۆ، پێشبینی بۆ یارییه‌كانی ئینگلاند كردووه و له ئێستاوه پێشبینی ده‌كات سێ شێره‌كان له قۆناخی كۆمه‌ڵه‌كان دوو بردنه‌وه و دۆڕانێك به‌ده‌ست بهێنن.
جگه له ئۆتۆ، ئه‌مساڵ شێرێكی ده‌ریاییش په‌یدا بووه و ناوی واتسۆنه و له یه‌كه‌م پێشبینی بۆ یاریی كردنه‌وه‌ی یۆرۆی ٢٠١٦، پێشبینی كرد فره‌نسا سه‌ركه‌وتن به‌ده‌ست بهێنێت و پێشبینییه‌كه‌شی هاته‌دی و كه‌ڵه‌شێره‌كان له رۆمانیایان برده‌وه.
به‌رازی ماركۆس كه ئه‌ویش ماوه‌یه‌كه پێشبینی خۆی بۆ یارییه‌كانی تۆپی پێ ده‌خاته روو، پێشبینی كرد رووسیا له ئینگلاند بباته‌وه، به‌ڵام ئه‌و به‌رازه ٦ ساڵانه پێشبینییه‌كه‌ی ده‌رنه‌چوو و یارییه‌كه به گۆڵێك بۆ هه‌رلایه‌ك كۆتایی هات.
ئه‌م كواله‌یه كه گیاندارێكی ئوستڕالییه، ئه‌ویش یه‌كێكه له پێشبینیكاره‌كانی یۆرۆی ٢٠١٦ و له باخچه‌ی ئاژه‌ڵانی لیێپزیگ له ئه‌ڵمانیاوه پێشبینی بۆ یارییه‌كانی مانشافت ده‌كات.
یۆرۆی ٢٠١٦ بازاڕی په‌نگوینه‌كانیشی گه‌رم كردووه، ئه‌وه‌تا دوو په‌نگوین خه‌ریكه ناوبانگ ده‌رده‌كه‌ن و پێشبینی بۆ ئه‌نجامی یارییه‌كانی یۆرۆی ٢٠١٦ ده‌كه‌ن.
په‌نگوین00ی پابلۆ كه له یه‌كێك له باخچه‌ی ئاژه‌ڵه‌كانی بێرمینگهام ده‌ژی، له ده‌ستپێكه‌وه هه‌ڵه‌ی كرد و پێشبینی كرد ئینگڵاند له یه‌كه‌م یاریدا سه‌ركه‌وتن به‌ده‌ست بهێنێت، كه‌ی ئه‌و هه‌ڵبژارده‌یه به‌رامبه‌ربوو.
په‌نگوینی فلۆكیش كه له باخچه‌یه‌كی ئاژه‌ڵانی ئه‌ڵمانیادایه، ئه‌ویش بووه‌ته پێشبینیكار و له یه‌كه‌م تاقیكردنه‌وه پێشبینی كرد ئه‌ڵمانیا به‌سه‌ر ئۆكراینادا سه‌ربكه‌وێت.
مارمێڵكه‌ی ئارانج كه له‌لایه‌ن گۆڤاری فڕانس فوتبۆڵی فڕه‌نسی پێشبینییه‌كانی بڵاوده‌كرێنه‌وه، ئه‌ویش به‌شێكه له‌و زینده‌وه‌ر و ئاژه‌ڵانه‌ی میدیاكان به گرنگییه‌وه رایه‌كانیان وه‌رده‌گرن و ئه‌و خشۆكه‌یه له یه‌كه‌م پێشبینیدا سه‌ركه‌وتوو بوو و پێشبینی كرد فڕه‌نسا له یاریی كردنه‌وه سه‌ركه‌وتن به‌ده‌ست بهێنێت.
فیلی نێلیش له ئه‌ڵمانیاوه زوومی كامێراكانی بۆ لای خۆی راكێشاوه و ئه‌و فیله‌ش تا كۆتایی یۆرۆی ٢٠١٦ بازاڕی گه‌رم ده‌بێت و پێشبینییه‌كانی ئه‌ویش بۆ یارییه‌كانی مانشافت به هه‌ند وه‌رده‌گیرێن.