دهۆك بلیتی گه‌یشتنی به خولی نایابی عێراق له‌ده‌ستدا
له خولی پله‌یه‌كی تۆپی پێی عێراق یانه‌ی دهۆك به گۆڵێكی كوشنده دۆڕا و بلیتی گه‌یشتنی به خولی نایابی عێراقی وه‌رزی داهاتوو له‌ده‌ستدا.
ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ شه‌ممه، 12 ئاداری 2022، له گه‌ڕی بیسته‌می خولی پله‌یه‌كی عێراق، یانه‌ی دهۆك له ده‌ره‌وه‌ی یاریگه‌ی خۆی بووه میوانی یانه‌ی مروور، یارییه‌كه‌ش به‌شێوه‌یه‌كی دراماتیكی و شكستێكی چاوه‌ڕواننه‌كراو بۆ دهۆك كۆتایی هات.
یانه‌ی مروور له خوله‌كی 92 به لێدانێكی راسته‌وخۆ گۆڵێكی كوشنده‌ی تۆمار كرد و هیوای گه‌یشتنی یانه‌ی دهۆكی بۆ خولی نایابی عێراق له‌نێوبرد و بلیتی سه‌ركه‌وتنی پێشكه‌شی یانه‌ی حدوود كرد.
یانه‌ی دهۆك یارییه‌كه‌ی به گۆڵێكی بێبه‌رامبه‌ر دۆڕاند، به‌م ئه‌نجامه جیاوازی خاڵه‌كانی له‌گه‌ڵ یانه‌ی حدوودی پێشه‌نگی خوله‌كه بۆ 8 خاڵ زیاد بوو، ئه‌مه‌ش له كاتێكدایه دهۆك ته‌نیا 2 یاری ماوه و ده‌رفه‌تی سه‌ركه‌وتنی بۆ خولی نایابی عێراق نه‌ماوه، حدوود به 41 خاڵ پێشه‌نگی كۆمه‌ڵه‌ی یه‌كه‌می گرتووه و دهۆكیش به 33 خاڵ له پله‌ی دووه‌م دێت.