كه‌ریم بێنزێما ئه‌و خه‌ونه‌ی ئاشكرا ده‌كات كه‌ هاته‌ دی

كه‌ریم بێنزێما هیرشبه‌ری یانه‌ی ریال مه‌درید
كه‌ریم بێنزێما هیرشبه‌ری یانه‌ی ریال مه‌درید

كه‌ریم بێنزێما له‌ چاوپێكه‌وتنێكی رۆژنامه‌وانیدا ئاماژه‌ بۆ ئه‌وه‌ ده‌كات كه‌ هه‌رگیز شه‌وی بردنه‌وه‌یان له‌ پاریس سانجێرمان له‌بیرناكات، ده‌شڵێت: ئه‌مساڵ باشترین وه‌رزی منه‌.

كه‌ریم بێنزێما هێرشبه‌ری یانه‌ی ریال مه‌درید كه‌ له‌ دوایین یاریی له‌ چامپیۆنزلیگ هاتریكی له‌ دژی پاریس سانجێرمان تۆمار كرد و یانه‌كه‌ی گه‌یانده‌ قۆناخی هه‌شتی چامپیۆنزلیگ و نزیكه‌ له‌ تۆماركردنی چه‌ندان ژماره‌ی پێوانه‌یی.

له‌مباره‌یه‌وه‌ كه‌ریم بێنزێما ده‌ڵێت: تێپەڕاندنی ریکۆردی دی ستیفانۆ خەونێک بوو بەدەستهات، چونکە ئەو یەکێکە لە ئەفسانەکانی مەدرید، بیرمە لە یەکەمین رۆژم لێرە ئەو لەگەڵ سەرۆکی یانە هات و ته‌وقه‌ی لەگەڵ کردم، هەستم بە شانازییەکی زۆر کرد و زۆر دڵخۆش بووم، ئەمەش هۆکارێک بوو بۆ ئەوەی بەردەوام بم.

بێنزێما گوتیشی: ئامارەکانمان لەم وەرزە زۆر باشن، کە گرێبەستم لەگەڵ ریال مەدرید کرد بەر لە هەموو شتێک بۆ بردنەوەی ناسناوەکان بوو، پێشبینیشم نەدەکرد ژمارەیەکی زۆر گۆڵ گۆڵم هەبێت هەر وەکو ئێستا، بەڵام هەمیشە بۆ ئەم رۆژانە هەوڵم داوە، پێموایە تا ئێستا لەسەر رێگایەکی راست دەڕۆم.

بێنزێما ده‌شڵێت: شەوی بردنەوەمان لە پاریس سانجێرمان لەبیر ناکرێت، گەیشتن بە قۆناغی چارەکی کۆتایی و گۆڵەکان و ریمۆنتادا، ئەمانە هەموویان هۆکارن بۆ ئەوەی شەوێکی گەورە بێت، ئەم یارییە یەکێک لە باشترین یارییەکانی من بوو، ئەو یارییەشم بەبیر دێت کە بەرامبەر لیڤەرپوول یاریی کۆتایی چامپیۆنزلیگمان کرد، بەڵام دەتوانم بڵێم باشترین وەرزی من ئه‌مساڵه‌ و بێگومان ئەم دەسکەوتانە بە هەوڵ و ماندووبوونی تیپەکەمان و سەرجەم یاریزانانە.