وه‌زاره‌تی شاره‌وانی روونكردنه‌وه‌یه‌كی بڵاو كرده‌وه‌

"هیچ پرۆژەیەک لە سەرتاسەری هه‌رێمی كوردستان بە كاری پرۆژەی 100 مەتریی سلێمانییشەوە رانەگیراون"
وه‌زاره‌تی شاره‌وانیی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان
وه‌زاره‌تی شاره‌وانیی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان

K24 - هەولێر:

وه‌زاره‌تی شاره‌وانی و گه‌شتوگوزار، ئاشكرای ده‌كات، هیچ پرۆژەیەک لە سەرتاسەری هه‌رێمی كوردستان بە كاری پرۆژەی 100 مەتریی سلێمانییشەوە، نە لەلایەن وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزارەوە، نە لەلایەن هیچ سەرۆکایەتییەکی شارەوانی رانەگیراون.

وه‌زاره‌تی شاره‌وانی و گه‌شتوگوزاری حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان روونكردنه‌وه‌یه‌كی بڵاوكرده‌وه‌، تێیدا هاتووه‌: "ئەوپەڕی ئاسانکاری و پشتگیری لە کۆمپانیا خۆماڵییەکان کراوه‌ و بەردەوامیش دەبین لە پشتگیریکردنیان".

ده‌قی روونكردنه‌وه‌كه‌:

سەبارەت بە بڵاوبوونەوەی هەواڵێک لەبارەی راگرتنی پرۆژەی شەقامی 100 مەتریی سلێمانی لەلایەن وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزارەوە، بۆ هەموو لایەكی روون دەكەینەوە كە كاری هیچ پرۆژەیەک لە سەرتاسەری كوردستان بە كاری پرۆژەی 100 مەتریی سلێمانییەوە، نە لەلایەن وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزارەوە، نە لەلایەن هیچ سەرۆکایەتییەکی شارەوانی ڕانەگیراون و ئێمە بە سەرسووڕمانەوە ئەو هەواڵەمان لە میدیاكانەوە بیستووە.

حکومەتی هەرێمی کوردستان، ئەوپەڕی ئاسانکاری و پشتگیری لە کۆمپانیا خۆماڵییەکان کردووە و بەردەوامیش دەبێت لە پشتگیریکردنیان، هەروەها بودجەی پێویستی بۆ سەرجەم پڕۆژەکان تەرخان کردووە.

ناوهێنانی وەزارەت بە ناڕاستی و ڕاگرتنی كاری پرۆژە بەدەر لە گرێبەست، پێچەوانەی بڕگەکانی گرێبەستە و لەو بارەیەوە وەزارەت رێکاری پێویست دەگرێتە بەر.

وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار