"WHO هاوكاری پزیشكی راده‌ستی هه‌رێمی كوردستان ده‌كات"
کوردستان
وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی
حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان
WHO
رێكخراوی ته‌ندروستی جیهانی
سامان به‌رزنجی
K24- هه‌ولێر:
هه‌رێمی كوردستان به بڕی نیوملیۆن دۆلار هاوكاریی پزیشكی له رێكخراوی ته‌ندروستی جیهانی WHO، پێگه‌یشت.
وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان راگه‌یه‌ندراوێكی بڵاوكرده‌وه، تێیدا هاتووه، بەئامادەبوونى سامان بەرزنجى، وەزیرى تەندروستى و شاندی باڵای رێکخراوی تەندروستی جیهانی، كۆمه‌كی پزیشكی بۆ هه‌رێمی كوردستان دابینكرا.
وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی راشیگه‌یاند، مەراسیمی وەرگرتنی بڕی 85 تۆن دەرمان و پێداویستی پزیشکی، کە پێکهاتبوون لە 30 بابەت بە قەبارەی 185 پەلێت، بە گوژمەی نزیکەی 500 هەزار دۆلار بەڕێوەچوو.
وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی روونیكرده‌وه، هاوكارییه‌كان لەلایەن رێکخراوی WHO بۆ هه‌رێمی كوردستان دابینكرابوو.