سبه‌ی مووچه‌ی ئه‌م وه‌زاره‌ته دابه‌ش ده‌كرێت
K24- هه‌ولێر:
سه‌رچاوه‌یه‌ك له گه‌نجینه‌ی هه‌رێمی كوردستان به كوردستان24ـی راگه‌یاند، سبه‌ی مووچه‌ی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه و لیواكانی سه‌ر به‌و وه‌زاره‌ته دابه‌ش ده‌كرێت.
ئه‌مڕۆ 12ـی ئادار/ مارسی 2022، سه‌رچاوه‌یه‌كی ئاگادار له گه‌نجینه‌ی هه‌رێمی كوردستان به كوردستان24ـی راگه‌یاند، سبه‌ی مووچه‌ی مانگی شوباتی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه و لیواكانی سه‌ر به‌و وه‌زاره‌ته به بێ لێبڕین دابه‌ش ده‌كرێت.
له رۆژی 10ـی ئادار / مارسی 2022 مووچه‌ی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی به‌بێ لێبڕین دابه‌ش كرا، به گوێره‌ی لێدوانه‌كانی جوتیار عادل، گوته‌بێژی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، بۆ پێش نه‌ورۆز مووچه‌ی ته‌واوی وه‌زاره‌ته‌كان دابه‌ش ده‌كرێن.