بەهۆی بۆردومانی مووشەکی زیان بەر بینای کوردستان24 کەوت

هەموو کارمەندانی کوردستان24 سەلامەتن
دیمەنێکی کوردستان24 دوای هێرشە مووشەکییەکە
دیمەنێکی کوردستان24 دوای هێرشە مووشەکییەکە

K24 - هەولێر

بەهۆی ئەو هێرشە مووشەکییەی ئەمشەو كاتژمێر (01:03:40) کرایە سەر كوردستان24، زیانی زۆر بەر بینای دامەزراوەی میدیایی کوردستان24 کەوتووە.

هێزە ئەمنییەکانی هەولێر سەرقاڵی بەدواداچوون، لە چەند کاتژمێری داهاتوودا زانیاری زیاتر دەخرێتەڕوو.

خۆشبەختانە هەموو کارمەندانی کوردستان24 سەلامەتن.

ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر، لەگەڵ هێزە ئەمنییەکان سەردانی دامەزراوەی کوردستان24یان کرد و لە لێدوانێکدا پارێزگاری هەولێر رایگەیاند: "زانیارییە سەرەتاییەکان دەست دامەزراوە ئەمنییەکان کەوتوون، بە زووترین کات ئەنجامدەرانی کردەوەکە ئاشکرا دەکرێن".

گوتیشی: "بێگومان ئەوەی کراوە کردەوەیەکی تیرۆریستییە".