مه‌سرور بارزانی په‌یوه‌ندییه‌كی ته‌له‌فۆنی له‌ مسته‌فا كازمییه‌وه‌ پێگه‌یشت

مه‌سرور بارزانی په‌یوه‌ندییه‌كی ته‌له‌فۆنی له‌ مسته‌فا كازمی، سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق پێگه‌یشت
مه‌سرور بارزانی په‌یوه‌ندییه‌كی ته‌له‌فۆنی له‌ مسته‌فا كازمی، سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق پێگه‌یشت

K24 – هه‌ولێر:

مه‌سرور بارزانی، سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان په‌یوه‌ندییه‌كی ته‌له‌فۆنی له‌ سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق، مسته‌فا كازمییه‌وه‌ پێگه‌یشت.

له‌و په‌یوه‌ندییه‌دا، مسته‌فا كازمی وێڕای ئیدانكردنی ئه‌و په‌لاماره‌ مووشه‌كییه‌ی كرایه‌ سه‌ر هه‌ولێری پایته‌خت، پشتیوانی خۆی بۆ سه‌قامگیری و ئاسایشی هه‌رێمی كوردستان دووپاتكرده‌وه‌.

ئه‌مشه‌و په‌لامارێكی مووشه‌كی كرایه‌ سه‌ر دامه‌زراوه‌ی كوردستان24 و شاری هه‌ولێر و خۆشبه‌ختانه‌ په‌لاماره‌كه‌ هیچ زیانێكی گیانی لێ نه‌كه‌وته‌وه‌.