حه‌لبوسی: هێرشكردنه سه‌ر هه‌ولێر، به ئامانجگرتن و ده‌ستدرێژییه بۆ سه‌روه‌ری عێراق
K24 – هه‌ولێر:
محه‌مه‌د حه‌لبوسی، سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق له په‌یامێكدا هێرشه مووشه‌كییه‌كه‌ی سه‌ری هه‌ولێری ئیدانه كرد و رایگه‌یاند، هێرشكردنه سه‌ر هه‌ولێر، به ئامانجگرتن و ده‌ستدرێژییه بۆ سه‌ر سه‌روه‌ری عێراق و ئاسایشی سه‌رجه‌م هاووڵاتیه‌كانی.
حه‌لبوسی له هه‌ژماری تایبه‌تی خۆی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تیی توێیته‌ر په‌یامێكی بڵاوكرده‌وه و نووسیویه‌تی: هێرشكردنه سه‌ر هه‌ولێر، به ئامانجگرتن و ده‌ستدرێژییه بۆ سه‌ر سه‌روه‌ری عێراق و ئاسایشی سه‌رجه‌م هاووڵاتیه‌كانی.
له په‌یامه‌كه‌یدا ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كردووه، ئه‌و كرده‌وه‌یه سه‌ركۆنه ده‌كه‌ین، كه پێویستی به هه‌ڵوێستێكی نیشتمانیی یه‌كگرتوو و توند هه‌یه، بۆ ئه‌وه‌ی رووبه‌ڕوو و به‌ره‌نگاری ببینه‌وه.
إن الاعتداء على أربيل هو استهداف وتعدٍّ على سيادة العراق وأمن جميع مواطنيه، وهو عمل مدان يتطلب موقفاً وطنياً موحداً وحازماً لردعه ومواجهته.
— محمد الحلبوسي (@AlHaLboosii) March 13, 2022