قوباد تاڵەبانی: هەولێر و هەموو هەرێمی کوردستان وەک چاومان دەپارێزین

پەیامی جێگری سەرۆک وەزیرانی هەرێمی کوردستان لەبارەی هێرشە مووشەکییەکەی هەولێر
قوباد تاڵەبانی، جێگری سە‌رۆكی ئە‌نجومە‌نی وە‌زیران
قوباد تاڵەبانی، جێگری سە‌رۆكی ئە‌نجومە‌نی وە‌زیران

K24 - هەولێر:

قوباد تاڵەبانی جێگری سە‌رۆكی ئە‌نجومە‌نی وە‌زیران رایگەیاند، هێرشە موشەکییەکانی دژ بە شاری هەولێری خۆشەویست، تێکدانی ئاسایشی کۆمەڵانی خەڵکی کوردستانە و دەستدرێژییە بۆ سەر هەموو تاکێکی کورد لە سەرانسەری دنیادا.

جێگری سە‌رۆكی ئە‌نجومە‌نی وە‌زیران راشیگەیاند: "بەتوندی ئیدانەی ئەم هێرشانە دەکەین و رایدەگەیەنین ئەم کارە لە شکۆی هەولێر کەم ناکاتەوەو ئۆقرەیی و ناوبانگی ناشێوێنێت وەک پایتەختی گەشاوە و میواندۆستی هەرێمی کوردستان."

لە کۆتایی پەیامەکەیدا قوباد تاڵەبانی گووتی: "هەولێر و هەموو هەرێمی کوردستان وەک چاومان دەپارێزین، هەر سەربەرز بێت شاری قەڵا و منارە."