دوژمنه‌كه‌ی نێیمار ده‌بێته راهێنه‌ری هه‌ڵبژارده‌ی به‌رازیل
دوای ئه‌وه‌ی به‌هۆی ماڵئاواییكردنی هه‌ڵبژارده‌ی به‌رازیل له جامی كۆپا ئامێریكای 2016، دۆنگا له پۆستی راهێنه‌رایه‌تی سامبا دوور خرایه‌وه، میدیاكانی برازیل ئاماژه بۆ ئه‌وه ده‌كه‌ن، راهێنه‌ری كۆرنسیانز وه‌ك راهێنه‌ری نوێی هه‌ڵبژارده‌ی به‌رازیل ده‌ستبه‌كار ده‌بێت و دۆنگاش وه‌ك راهێنه‌ری هه‌ڵبژارده‌ی ئۆلمپی به‌رازیل ده‌مێنێته‌وه.
رۆژنامه‌ی گلۆبی برازیلی ئاشكرای كردووه له ماوه‌ی چه‌ند كاتژمێری داهاتوو ئادێنۆر لیۆناردۆ كه به تیتی ناسراوه نزیكترین به‌ربژێره بۆ شوێنگره‌وه‌ی دۆنگا.
به‌پێی هه‌مان سه‌رچاوه، پێشتر (تیتی) ره‌خنه‌ی زۆری له نێیمار گرتووه كاتێك له سانتۆس بووه، جارێكیان وه‌ك منداڵێكی گه‌مژه و خراپ وه‌سفی كردووه، ئه‌م قسانه‌ی ئه‌م راهێنه‌ره‌ش له‌وه‌وه سه‌رچاوه‌ی گرتبوو تیپه‌كه‌ی (تیتی) كه كۆرنسیانز له لایه‌ن یانه‌ی سانتۆسه‌وه به سه‌ركردایه‌تی نێیمار تووشی شكست بوو.
ئادێنۆر لیۆناردۆ باسیچی كه ناسراوه به (تایتی) ئه‌زموونێكی گه‌وره‌ی له خوله وه‌رزشییه‌كانی به‌رازیل به تایبه‌تی كیشوه‌ری ئامێریكای باشوور به تایبه‌تی هه‌یه، ئه‌و پێشتر راهێنه‌ری یانه‌كانی (ساوكایتانۆ، گریمۆ، ساوپاوڵۆ و پاڵمیراس) بووه و ماوه‌یه‌كیش بۆ كاری راهێنه‌رایه‌تی هاتۆته كه‌نداوی عه‌ره‌بی و له‌گه‌ڵ یانه‌كانی عه‌ین و وه‌حدانی ئیماراتی نازناوی خولی نێوخۆیی بردۆته‌وه.