واشنتن: کاردانەوە فەرمیی و میدیاییەکانی هێرشە مووشەکییەکەی سەر ھەولێر و کوردستان24

''ئامانجی ئەوان ئەوەیە کە کشانەوەی تەواوی هێزەکانی ئەمەریکا لە عێراق خێراتر بکەن"
واشنتن و هەولێر
واشنتن و هەولێر

K24 - واشنتن:

دوای ئەوەی شەوی شەممە لەسەر یەکشەممە، هەولێر و دامەزراوەی کوردستان24 بە چەند مووشەکێک کرانە ئامانج، هەواڵدەری فۆکس نیوز لە زمان کاربەدەستێکی فەرمیی ئەمریکاوە ئاشکرای کردوە کە مووشەکەکان لە لایەن ئێرانەوە بەرەو کونسوڵخانەی ئەمریکا لە هەولێر هاوێژراون بەڵام هیچکامیان ئامانجیان نەپێکاوە.

ماڵپەری نیویۆرک پۆستی ئەمریکا، ڤیدیۆیەکی تویتەری کوردستان24ی داناوەو ئاماژە بە وەشانی راستەوخۆی ستۆدیۆی کوردستان24 دەدات کە بەهۆی بۆردومانەکەوە زیانی پێگەیشتووە.

زیانەکانی دامەزراوەی کوردستان24
زیانەکانی دامەزراوەی کوردستان24

 کاربەدەستانی ئەمەریکا، لە وەزارەتی دەرەوە بە مەرجێک ناویان ئاشکرا نەکرێت بە هەواڵدەرەکانی ڕۆیتەرز و ئاسۆشیتەدپرێسیان راگەیاندوە ئەو هێرشانە هیچ زیانێکیان بە هێزەکانی ئەمەریکا نەگەیاندووە. بەڵام نەیانشاردۆتەوە کە موشەکە بالستیکەکان لە ئێرانەوە هاویژراون.

هەروەها  هەواڵدەری ''ئەی بی سی'' لە زمانی کاربەدەستێکی فەرمیی ئەمەریکاوە ئاشکرای کردوە کە موشەکەکان لە لایەن ئێرانەوە هاوێژراون. هاوکات بڵاوکراوەی ''واڵ ستریت ژونراڵ'' بە پشت بەستن بە سەرچاوەیەکی فەرمیی ئەمریکا باسی لەوە کردوە یەکێک لەو دوو مووشەکانە، لە دوو کیلۆمیتری ناوچەی کونسولگەری ئەمریکا لە هەولێر دراوە. وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکاش وێڕای سەرکۆنە کردنی هێرشەکە، رایگەیاندوە: "حکومەتی عێراق و حکومەتی هەرێمی کوردستان دەستیان بە لێکۆڵینەوەکانیان کردووە".

سیناتۆری کۆماری ولایەتی فلۆریدا مارکۆ روبیۆ بەربژێری سەرۆکایەتی ئەمریکا لە 2016دا، لە تویتێکدا نووسیویەتی: ''ئامانجی ئەوان ئەوەیە کە کشانەوەی تەواوی هێزە سەربارزی و دیپلۆماتەکانی ئەمریکا لە عێراق خێراتر بکەن، ئەمن چاوەرێ دەبم تا بزانم ئایا هێرشی سەر هەولێر راستەوخۆ بووە. چوونکە ئێرانییەکان و تاقمەکانی سەر بەوان زۆر جار هێرشی هاوشێوەیان دژی ئێمە بەکارهێناوە...''«

جەیسۆن برادەسکی سەرۆکی سیاسەت دارێژەری رێکخراوی، ''یەکریزی دژی ئێرانی ئەتۆمی'
سیناتۆری کۆماری ولایەتی فلۆریدا مارکۆ روبیۆ 

هەروەها لە کاردانەوەیەکی دیکەدا، لیزا مەکلین نوێنەری کۆماری ولایەتی میشیگان لە کۆنگرێس، توویتێکی چرکاندوە و دەڵێ: ''هەواڵم پێگەیشت کە هێزەکانی سەربە ئێران هێرشی موشەکەیان کردۆتە سەر کونسولگەری ئەمریکا لە هەولێر. ئەم هێرشانە ئەو ڕاستییە دەسەلمێنێ کە دەبێت دەموسەت وتووێژی ناوکی لەگەڵ ئێران راگرین و هەروەها هیچکاتێک نەوتیان لێنەکڕین''.

جەیسۆن برادەسکی سەرۆکی سیاسەت دارێژەری رێکخراوی، ''یەکریزی دژی ئێرانی ئەتۆمی'
 لیزا مکلاین نوێنەری کۆماری ولایەتی میشیگان لە کۆنگرێس

لە پاڵ ئەمانەدا، ئیلەین لوریا نوێنەری دێموکراتی ولایەتی ڤیرجینیا، لە پەیامێکدا دەنووسێ: ''ئەگەر بێتوو هێرشی مووشەکی بۆسەر کونسلگەری ئەمریکا لە هەولێر راست بێ، ئەوە دەبێت بەرێوەبەرایەتی بایدن دەمودەست، وتووێژی ناوکی لەگەڵ ئێران کۆتایی پێبێنێت. ئێمە ناتوانین بگەڕێینەوە بۆ وتووێژێکی ناوکی شکستخواردوو تا پتر ئێران بەهێز بکەین و بەم جۆرە ئاسایشی جیهانی بخەینە مەترسییەوە''.

ئالەن لوریا
ئیلەین لوریا نوێنەری دێموکراتی ولایەتی ڤیرجینیا

هاوکات جەیسۆن برادەسکی سەرۆکی سیاسەت دارێژەری رێکخراوی، ''یەکریزی دژی ئێرانی ئەتۆمی''، لە زنجیرە توویێتێکدا دەڵێ: ''رێکەوتی ئەم مووشەکبارانە هاوکاتە لەگەڵ ساڵڕۆژی لەدایک بوونی قاسم سولەیمانی، هەر بۆیە دەبێت سات و کاتی هاویشتنی ئەو موشەکانە لەبەرچاو بگیرێن. هێرشی تۆڵەئەستێنی سەر سەربازگەی ''عەین ئەسەد'' وەک کاردانەوە دژی کوژرانی قاسم سولەیمانی، هەر لەم کاتژمێرەدا و بە کەڵک وەرگرتن لەو جۆرە مووشەکانەی ''فاتحی 110'' بوو.

نوێدەکرێتەوە