لاپۆرتا دوای 13 ساڵ نهێنییه‌ك ئاشكرا ده‌كات
خوان لاپۆرتا سه‌رۆكی یانه‌ی بارسێلۆنا له لێدوانێكدا ئاشكرای ده‌كات زۆر له گواستنه‌وه‌ی كه‌ریم بێنزێما نزیك بوون، به‌ڵام كردیانه دیاری و به ریال مه‌دریدیان به‌خشی.
ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه، 13 ئاداری 2022، خوان لاپۆرتا سه‌رۆكی یانه‌ی بارسێلۆنا له لێدوانێكدا رایگه‌یاند كه له 2008 زۆر نزیك بوون له گواستنه‌وه‌ی كه‌ریم بێنزێما، ده‌شڵێت: ئێمه له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی یانه‌ی لیۆن له‌سه‌ر هه‌موو شتێك رێككه‌وتین، بێنزێما له‌ژێر ده‌ستی ئێمه بوو، به‌ڵام دواتر به‌ڕێوه‌به‌ری وه‌رزشی ئه‌وكاتی بارسێلۆنا پێیوابوو هێشتا بێنزێما پێنه‌گه‌یشتووه و له‌و ئاسته‌دا نییه له بارسێلۆنا یاری بكات.
خوان لاپۆرتا گوتیشی: من زۆر مه‌به‌ستم بوو كه‌ریم بێنزێما بگوازمه‌وه و زۆر هه‌وڵیشمدا و له‌گه‌ڵ به‌ڕێوبه‌ری كاره‌كانی ئه‌و یاریزانه‌ش قسه‌م كرد، به‌ڵام ئێمه كشاینه‌وه و دواتر بینیم درێسی ریال مه‌دریدی پۆشی و ئێمه وه‌كو دیارییه‌ك یه‌كێك له باشترین هێرشبه‌ره‌كانی مێژوومان به ریال مه‌درید به‌خشی.
كه‌ریم بێنزێما له ته‌مه‌نی 18 ساڵی له هاوینی 2009 له یانه‌ی لیۆنی فه‌ره‌نسا روویكرده یانه‌ی ریال مه‌درید، پێشتر له‌گه‌ڵ لیۆن له كۆی 148 یاری، 66 گۆڵ و 27 ئاسیستی كرد بوو، له‌گه‌ڵ یانه‌ی ریال مه‌دریدیش سێیه‌مین گۆڵكاری مێژوویی ریال مه‌دریده و له كۆی 592 یاری، 309 گۆڵ و 156 ئاسیستی كردووه.