ڤیدیۆ.. میدیا جیهانییه‌كان سه‌ردانی دامه‌زراوه‌ی كوردستان24 ده‌كه‌ن
K24- هه‌ولێر:
ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ، میدیا جیهانییه‌كان بۆ گواستنه‌وه‌ی زیانه‌كانی مووشه‌كبارانه‌كه‌ی شه‌وی رابردووی سه‌ر شاری هه‌ولێر و دامه‌زراوه‌ی كوردستان24، سه‌ردانی كه‌ناڵی كوردستان24ـیان كرد و قه‌باره‌ی ئه‌و زیانانه‌ی بۆ جیهان گواسته‌وه.
تیمی رۆژنامه‌وانانی میدیا جیهانییه‌كان له په‌خشی راسته‌وخۆی كوردستان24 سه‌ردانی ستۆدیۆی ئه‌و دامه‌زراوه‌یه‌یان كرد و له چاوی كامێراكانیانه‌وه كاریگه‌ری ئه‌و مووشه‌كبارانه بۆ سه‌ر باڵه‌خانه‌ی ئه‌و دامه‌زراوه میدیاییه بۆ رای گشتیی جیهان نیشاندا.
شەوی 13/12-3-2022. پاش کاتژمێر یەکی بەرەبەیانى، 12 مووشەکی دوورمەودای بالیستی لە سنوورەکانی دەرەوەی عیراق، لە رۆژهەڵاتەوە ئاراستەی باڵەخانەی نوێی کۆنسوڵخانەی ئەمەریکی لە هەولێر کران و ناوچە سڤیل نشینەکانی نزیك بارەگای کەناڵی کوردستان24 و دەوروبەری بەر هێرشەکە کەوتن، دەرئەنجام زەرەر و زیانی ماددی بەر باڵەخانە و خانووەکانی ئەو ناوچەیە کەوتووە و خۆشبەختانە هیچ زیانێکی گیانی نەبووە و تەنیا هاووڵاتییەك بە سووکی بریندار بووه، دواتر سوپای پاسدارانی ئێران بەرپرسیارێتی خۆی لە ئەنجامدانی هێرشەکە لەئەستۆ گرت.
ئه‌و هێرشه كاردانه‌وه‌ی توندی ناوخۆیی، هه‌رێمی و نێوده‌وڵه‌تیی به‌دوای خۆیدا هێنا و جگه له ناوه‌نده نێوده‌وڵه‌تییه‌كان، كونسوڵخانه، نوێنه‌رایه‌تی وڵاتان له هه‌ولێر و باڵیۆزخانه‌كان له به‌غدا و چه‌ندین ناوه‌ندی جیهانی ئه‌و هێرشانه‌یان به‌توندی ئیدانه كرد و پشتیوانی خۆیان بۆ هه‌ولێر و هه‌رێمی كوردستان ده‌ربڕی و به‌شێك له كه‌سایه‌تییه دیاره‌كانی جیهانیش جه‌خت له‌وه ده‌كه‌نه‌وه، ئه‌و هێرشه مووشه‌كییه، كاریگه‌ری له‌سه‌ر رێڕه‌وی رێككه‌وتنه ئه‌تۆمییه‌كه‌ی ئێران ده‌بێت.