مه‌سرور بارزانی کوردستان 24 و شوێنه زیانبه‌ركه‌وتووه‌كانی په‌لاماره تیرۆریستییه‌كه به‌سه‌ر ده‌كاته‌وه
K24 – هه‌ولێر:
مه‌سرور بارزانی، سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ئه‌و شوێنانه‌ی به‌سه‌ركرده‌وه، كه به هۆی په‌لاماره تیرۆریستییه‌كه‌ی شه‌وی رابردوو زیانیان به‌ركه‌وتبوو.
ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه (13ی ئادار/ مارسی 2022)، مه‌سرور بارزانی، سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان سه‌ردانی دامه‌زراوه‌ی کوردستان24 كرد، كه له ئاكامی په‌لاماره‌كه زیانی به‌ركه‌وتبوو.
سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، له وتەیەکدا سوپاسی کامەندانی کەناڵەکەی کرد و گوتی" ده‌ستخۆشیتان لێدەکەم، دوێنێ خۆم سه‌یرم ده‌كرد، كه بینیم به‌رنامه‌كان نه‌وه‌ستان و هه‌مووتان گه‌ڕانه‌وه سه‌ر ئیشوكار، ئه‌وه جێگه‌ی ده‌ستخۆشییه و گرنگ ئه‌وه‌یه سه‌رتان سه‌لامه‌ت بێت و ئێوه سه‌لامه‌ت بن.
گوتیشی: شانازیتان پێوه‌ده‌كه‌م، به‌وه‌ی كۆڵتان نه‌دا و به‌رده‌وامبوون له په‌خشی به‌رنامه‌كانتان، ده‌ستتان خۆش بێت".
هه‌روه‌ها له به‌شێكی دیكه‌ی به‌سه‌ركردنه‌وه‌كه‌دا، سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، لە شاری ھەولێر ، شوێنه مه‌ده‌نی و ناوچەکانی نیشته‌جێبوونی هاووڵاتیانی به‌سه‌ركرده‌وه، كه له ئاكامی په‌لاماره تیرۆیستییه‌كه زیانیان به‌ركه‌وتووە.