مستەفا کازمی دەگاتە هەولێر

K24 - ههولێر:
سەرۆک وەزیرانی فیدراڵ مستەفا کازمی، ئەمڕۆ دووشەممە (14ی ئازاری 2022) بەیاوەری شاندێکی باڵا دەگاتە هەولێر و لە لایەن مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی ھەرێمی کوردستان پێشوازی لێ دەکرێت.
شاندەکە لە عوسمان غانیمی، وەزیری ناوخۆ و جومعە عناد، وەزیری بەرگری پێکهاتووە و جیا لە کۆبوونەوە لەگەڵ بەرپرسانی باڵای ھەرێمی کوردستان، بڕیارە سەردانی ئەو شوێنانەش بکەن، کە بەر هێرشی تیرۆریستییەکە کەوتن.
سهردانهكه لهكاتێكدا، شەوی 13/12-3-2022. پاش کاتژمێر یەکی بەرەبەیانى، 12 مووشەکی دوورمەودای بالیستی لە سنوورەکانی دەرەوەی عێراق، لە رۆژهەڵاتەوە ئاراستەی هەولێر کران و ناوچە سڤیل نشینەکانی نزیك بارەگای دامهزراوهی کوردستان24 و دەوروبەری بەر هێرشەکە کەوتن، دەرئەنجام زەرەر و زیانی ماددی بەر باڵەخانە و خانووەکانی ئەو ناوچەیە کەوتووە و خۆشبەختانە هیچ زیانێکی گیانی نەبووە و تەنیا هاووڵاتییەك بە سووکی بریندار بووه.