وەزیری دەرەوەی ئەمەریکا پشتیوانی وڵاتەکەی بۆ سەروەری خاکی عێراق دەردەبڕێت

کازمی و وەزیری دەرەوەی ئەمەریکا باسی هێرشە مووشەکییەکەی سەر هەولێر دەکەن
مستەفا کازمی - ئەنتۆنی بلینکن
مستەفا کازمی - ئەنتۆنی بلینکن

K24 - هەولێر

سەرۆک وەزیرانی عێراق و وەزیری دەرەوەی ئەمەریکا تاوتوێی هێرشە مووشەکییەکەی سەر هەولێر دەكەن.

بەگوێرەی راگەیەنراوێکی نووسینگەی سەرۆک وەزیرانی عێراق، مستەفا کازمی و ئەنتۆنی بلینکن، وەزیری دەرەوەی ئەمەریکا لە پەیوەندیەکی تەلەفۆنیدا باسیان لە پەیوەندییەکانی نێوان بەغدا و واشنتن و دوا پەرەسەندنەکان کردووە. وەزیری دەرەوەی ئەمەریکا جەختی لەسەر هاوهەڵوێستی ئەمەریکا لەگەڵ عێراق کردەوە و پشتیوانیشی بۆ سەروەری خاکی عێراق دەربڕیوە.

لە راگەیەندراوەکەدا ئاماژە بەوەشکراوە، مستەفا كازمی، دڵنیایی داوەتە بلینکن لە گرتنەبەری رێوشوێنی توند، بۆ پاراستنی سەروەری عێراق و پاراستنی لە هەر دەستدرێژی و هەر هەوڵێک بۆ تێکدانی سەروەری و سەقامگیریی عێراق.