بوومەلەرزەیەک بە گوڕی 6.4 پلە ئەم وڵاتەی هەژاند

بوومەلەرزەیەکی بەهێز دوورگەی کابرای هەژاند
بومەلەرزە
بومەلەرزە

K24 - هەولێر:

ئەمڕۆ 14ـی ئاداری 2022، بوومەلەرزەیەك بەگوڕی 6،4 پلە لەسەر پێوەری رێختەر، دوورگەی "کابرا"ـی فلیپینی هەژاند.

لە راگەیەندراوێکدا کە لەلایەن ناوەندی رووپێویی جیۆلۆجیی ئەمریکا (USGS)ـەوە بڵاوکراوەتەوە، باس لەوە کراوە بوومەلەرزەکە کە لە قوڵایی 11 کیلۆمەتر روویداوە ناوەندەکەی 67 کیلۆمەتر باکووری خۆرئاوای دوورگە کابرا بووە.

بوومەلەرزەکە هیچ زیانێکی گیانی لێنەکەوتووەتەوە و دوای روودانیشی هیچ هۆشدارییەک لەبارەی روودانی شەپۆڵەکانی تسۆنامی نەدرا.

دورگەی کابرا
دورگەی کابرا

H.H