سەرکردەیەکی باڵای داعش لە لیبیا کوژرا

لەلایەن ئەمریکا داواکراو بووە

K24 - ھەولێر

لە ئەنجامی هێرشێکی فڕۆکەکانی هێزی ئاسمانی لیبیا، بۆ سەر ناوچەی لەیسی نزیك سرت، ئەحمەد حەسەن مەشیتی ناسراو بە عەسیدەی سەرکردەی باڵای داعش لەو وڵاتە کوژرا.

عەسیدە، چەندین کاری تیرۆرستی رفاندن و کوشتنی ئەنجامداوەو لەلایەن هەریەك لە ئەمریکا و لیبیا داواکراو بووە.

ساڵی 2013، عەسیدی رۆنی سمیسی ئەمریکی مامۆستای زانکۆی نێودەوڵەتی بنغازی تیرۆرکردووە.

 لە ئێستادا، سوپای لیبیا، لەهەوڵی کۆنتڕۆڵ کردنەوەی شاری سرت دایە، کە تاکە شارە لەو وڵاتە بەدەست چەکدارانی داعشەوە ماوە.