لاریجانی: ئيسرائيل سوودمه‌ندی سه‌ره‌كی قه‌یرانه‌كانی ناوچه‌یه
K24 – هه‌ولێر
سه‌رۆكی په‌رله‌مانی ئێران رایگه‌یاند خێرایی دروستكردنی قه‌یران له ناوچه‌كه له خێرایی چاره‌سه‌ركردنی زیاتره و هۆكاری ئه‌وه‌ش بۆ ناتوانایی ناوخۆی ناوچه‌كه و ده‌ستێوه‌ردانی ده‌ره‌كی ده‌گه‌ڕێنته‌وه و پێداگری له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی ده‌كات ده‌بێ بزانین كێ سوودمه‌ندی سه‌ره‌كی قه‌یرانه‌كانی ناوچه‌یه.
عه‌لی لاریجانی له كۆبوونه‌وه‌یه‌ك له‌گه‌ڵ بالیۆزانی وڵاتانی ئیسلامی تیشكی خسته سه‌ر قه‌یرانی وڵاتانی ئیسلامی و ناوچه‌ی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست و رایگه‌یاند له ده‌یه‌كانی ئه‌م دواییه خێرایی دروستكردنی قه‌یران زیاتر بووه له خێرایی چاره‌سه‌ركردنی، كه هه‌ر مانگێك تووشی قه‌یرانێكی نوێ ده‌بین.
به‌وته‌ی لاریجانی هه‌وڵه‌كانی چاره‌سه‌ركردنی قه‌یرانه‌كان كه‌مبووه، كه خێرایی دروستكردن و چاره‌سه‌ركردنیان جیاوازه. هه‌روه‌ها ئاماژه به‌وه ده‌دات كه ئیسرائیل یه‌كێ له‌و گرووپانه‌یه كه سوودمه‌ندی سه‌ره‌كی قه‌یرانه‌كانی ناوچه‌یه و كرده‌وه‌ی تیرۆریستی و دروستكردنی تیرۆر له ناوچه به نموونه ده‌هێنێته‌وه.
سه‌رۆكی په‌رله‌مانی ئێران هه‌روه‌ها وتی هه‌ندێ وڵات له دروستكردنی ناكۆكی نێوان شیعه و سونه ئامانجێكیی دیكه‌یان هه‌نه و ره‌وشی ناوچه‌كه بۆ موسلمان به هه‌ستیار وه‌سفكرد، كه پێ وایه وڵاتانی ئیسلامی تووشی ركابه‌رایه‌تی منداڵانه بوونه.
له به‌شێكی تری قسه‌كانیدا، وتی به‌كارهێنانی تیرۆر وه‌ك ئامرازێك، هه‌ڵه‌یه‌كی ستراتیژییه، به‌بێ ئه‌وه‌ی كه ناوی ئه‌و وڵات و لایه‌نانه ئاشكرا بكات كه به‌وته‌ی ئه‌و تیرۆر به‌كار دێنن، داوا له وڵاتانی ئیسلامی ده‌كات ستراتیژییه‌كی یه‌كگرتوو په‌یره‌و بكه‌ن و خۆیان له دروستكردنی كێشه و ناكۆكی تایفی بپارێزن.
به‌رپرسانی ئێرانی هه‌میشه قه‌یران و ناكۆكییه‌كانی ناوچه ده‌خه‌نه ئه‌ستۆی وڵاتانی بیانی به‌تایبه‌تی ئه‌مریكا و به‌ریتانیا و ئیسرائیل، به‌ڵام سه‌رۆكی په‌رله‌مان یه‌كه‌مجاره ئاماژه به هۆكاری ناوخۆیی ناوچه‌كه بۆ دروستكردنی قه‌یران و ناكۆكییه‌كانی ده‌كات.