فەیسبووکیش چووە تیک تۆک

فەسبووک: پێکەوە دەتوانین زیاتر بکەین
هەژماری فەیسبووک لە تیک تۆک
هەژماری فەیسبووک لە تیک تۆک

K24 - هەولێر:

کۆمپانیای فەیسبووک هەژمارێکی فەرمیان لەناو پلاتفۆڕمی تیک تۆک دروست کرد، بەڵام تا ئێستا هیچ ڤیدیۆیەکیان تێدا بڵاونەکردۆتەوە.

هەژماری فەیسبووک لە تیک تۆک زیاتر لە 13 هەزار فۆڵوەری هەیە و لە بەشی بایۆی هەژمارەکەدا نووسیەتی "بڕوامان وایە خەڵکی پێکەوە زیاتریان پێدەکرێت، وەک لەوەی بە تەنیا دەیکەن."

تیک تۆک تۆڕێکی کۆمەڵایەتی و پلاتفۆڕمێکی چینیە، لە ئەیلولی 2016 بڵاوکرایەوە، بە 40 زمان ی جیاواز لە پلەیستۆر و ئاپ ستۆری مۆبایلە زیرەکەکان بەردەستە.

هەژماری فەیسبووک لە تیک تۆک
هەژماری فەیسبووک لە تیک تۆک

تیک تۆک لە سەرەتای 2022 رایگەیاند، مانگانە یەك بلیۆن بەکارهێنەری چالاکی هەیە، ئێستا یەکێکە لە ناودارترین پلاتفۆڕمەکانی سۆشیاڵ میدیا و لە دوای بەناوبانگبوونی لەنێو بەکار‌هێنەرانی تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان، پلاتفۆڕمەکانی دیکەش هاوشێوەی تیک تۆک بەناوی جیاوازەوە تایبەتمەندی بڵاوکردنەوەی ڤیدیۆی کورت لەسەر رووبەری ستوونی لە "ئاپ"ـەکانیندا جێ کردەوە.

جیاوازی تیک تۆک لەگەڵ پلاتفۆڕمەکانی دیکە ئەوەیە کە زیاتر لەناو گەنجاندا باوە و گرتە ڤیدیۆ سەرنجراکێشەکان لە تیک تۆک زۆر بە ئاسانی و بە خێرایی بڵاودەبنەوە و کاریگەری خۆیان لەسەر بینەر بەجێدەهێڵن.

H.H