ئەنجومەنی باڵای خانمان: ئێمە وەڵامی کاولکاری بە ئاوەدانکردنەوە دەدەینەوە
K24 – هه‌ولێر:
ئەنجوومەنی باڵای خانمان بە چاندنی 120 نەمام لە ناو كوردستان 24 و لە شوێنی كەوتنی مووشه‌كەكان، وەڵامی كاولكاری و شەر بە ئاوەدانكردنەوە دەدەنەوە.
ئەنجوومەنی باڵای خانمان و گەشەپێدان، راگه‌یه‌ندراوێكیان بڵاو كرده‌وه، تێیدا هاتووه، به‌داخه‌وه شه‌وی 12/13ـی ئاداری 2022 هێرشێكی مووشه‌كی ناڕه‌وا كرایه سه‌ر هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان.
هه‌روه‌ها له راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌ی ئەنجوومەنی باڵای خانمان ئاماژه به‌وه ده‌كات، مووشه‌كبارانكردنی شاری هه‌ولێر، پایتەختی کوردستان مەحکوم ده‌كه‌ین و هاسۆزی خۆمان بۆ زیانلێکەوتووان و هەموو کوردستانیان دووپات دەکەینەوە.
ده‌قی راگه‌یه‌ندراو:
به‌داخه‌وه شه‌وی 12/13ـی ئاداری 2022 هێرشێكی مووشه‌كی ناڕه‌وا كرایه سه‌ر هه‌ولێری پایته‌خت و شوێنە مەدەنییه‌كان.
بەناوی ئه‌نجومه‌نی باڵای خانمان و گه‌شه‌پێدان، مووشه‌كبارانكردنی شاری هه‌ولێر، مەحکوم ده‌كه‌ین و هاسۆزی خۆمان بۆ زیانلێکەوتووان دووبارە دەکەینەوە.
ئێمە لێرەوە داوا لە دەستدرێژیکاران دەکەین ئەگەر"نیگەرانییەکیش" هەبێت لە هەر لایەک و بەهەر بۆنەیەک، باشترا وایە لە دەرگای دیالۆگ بدرێت، نەک بە زمانی مووشەک.
بەدرێژایی مێژوو ئەم زمانە هیچ ئەنجامێکی دڵخۆشکەری بۆ گەلانی ناوچەکە بەدینەهێناوە جگە لە کوشت‌وبڕ و ماڵوێرانی و بنیاتنانی رق و کینە.
ئێمەی خەڵکی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست، سەرەڕای هەموو جیاوازییەکانمان، مەحکومین بە پێکەوەژیان لەسەر ئەم جوگرافیایە.
باشتر وایە، یەکتری قبووڵ بکەین و رێزی جیاوازییەکانی یەکتری بگرین و هەوڵبدەین لە یەکتر بگەین، نەک له‌كاتی هه‌بوونی هه‌ر پێشهاتێك دەست بۆ چەک بەرین، چەک چارەسەر نییە، بەڵکو مێزی گفتوگۆ چارەسەرە.
داوا له‌و وڵاتە دەکەین کە موشەکەکان لەوێوە ئاراستە کراون، جارێکی دیکە رێگە بەوکارانە نەدات و نەبێتە هۆی دروستبوونی ئاژاوە و رق لە نێوان گەلانی ناوچەکە.
هاوکات داوا لە حكومه‌تی فیدڕاڵ، نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان، یه‌كێتی ئه‌وروپا و ناوه‌نده نێوده‌وڵه‌تییه‌كان ده‌كه‌ین رێگری له دووباره‌بوونه‌وه‌ی ئه‌م جۆره ده‌ستدرێژیانه بۆ سه‌ر شوێنە مه‌ده‌نی و دامه‌زراوه مەدەنییەکان بكه‌ن، تاكو كوردستانیان و گەلانی ناوچەکە نه‌بنە قوربانی ململانێ و ناكۆكییه هەرێمی و نێوده‌وڵه‌تییه‌كان.
وه‌ك په‌یامێك بۆ ره‌تكردنه‌وه‌ی وێرانكاری له جیاتی ئه‌و 12 مووشه‌كه‌ی ئاراسته‌ی پایتەخت كران، ئێمه وه‌ك ئه‌نجوومه‌نی باڵای خانمان و گه‌شه‌پێدان و پشتگیریی بۆ کوردستان، 120 دار له شوێنی مووشه‌كبارانه‌كه له‌دەوروبەری ده‌زگای میدیایی كوردستان 24 ده‌چێنین و په‌یامی ئاشتی، ئاوەدانکردنەوە و ژینگه‌پارێزی كوردستانیان به‌هه‌موو جیهان رادەگه‌یه‌نین.
بژی ئاشتی، بژی ئاسایش و ئاوەدانکردنەوە