ئاری هه‌رسین: سوپرایزه‌كه‌ی ئێران ناشیرین بوو و پێویسته ئه‌وانه‌ی له تاران بڕیاره‌كه‌یانداوه به حساباتی خۆیاندا بچنه‌وه
K24 – هه‌ولێر:
ئه‌ندامی ئه‌نجوومه‌نی سه‌ركردایه‌تی پارتی له سلێمانی و هه‌ڵه‌بجه، ئاری هه‌رسین رایگه‌یاند، ئێمه و ئێران له یه‌ك ره‌چه‌ڵه‌كین و زمانمان له یه‌ك نزیكه و ئه‌گه‌ر ئێران پێی وایه نه‌یارانی له خاكی هه‌رێمدا زیانی پێده‌گه‌یه‌نن، ئه‌وا ده‌كرا دانیشین و كه‌ناڵی په‌یوه‌ندیمان هه‌یه، نه‌ك به‌و جۆره مووشه‌ك بنێرن و ئه‌و سوپرایزه‌ی ئێران ناشیرین بوو.
كاتژمێر (01:03:43) شه‌وی (12-13ی ئازار/ مارسی 2022)، دامه‌زراوه‌ی كوردستان24 كرایه ئامانجی 12 مووشه‌كی بالیستی و سوپای پاسدارانی كۆماری ئیسلامی ئێران به‌رپرسیارێتی په‌لاماره‌كه‌ی گرته ئه‌ستۆ. ئه‌و په‌لاماره مووشه‌كییه زیانی زۆری به‌ر باڵه‌خانه‌ی كوردستان24 و ماڵ و موڵكی هاووڵاتیانی نزیك له رووداوه‌كه گه‌یاند و له ئاستی كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی و عێراقییدا ئه‌و په‌لاماره مووشه‌كییه‌ی ئێران بۆ سه‌ر دامه‌زراوه‌ی كوردستان 24 و ماڵ و موڵكی هاووڵاتیان ئیدانه كرا.
ئاری هه‌رسین، له میانی به‌شداریكردنی له ژووری هه‌واڵی كوردستان24 گوتی: وڵاتێكی وه‌ك ئیمارات نزیكی ئێرانه و ئه‌مبه‌رو و ئه‌وبه‌ری كه‌نداون و په‌یوه‌ندیشی له‌گه‌ڵ ئیسرائیل هه‌یه و بنكه‌ی ئه‌و وڵاته‌ی تێدایه، نه‌ك هه‌رێمی كوردستان.
گوتیشی: هه‌رێمی كوردستان ده‌وڵه‌ت نییه و هه‌ر په‌یوه‌ندییه‌كی هه‌یبێت، وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی عێراق ئاگادارییه‌تی و هیچ به‌رژه‌وه‌ندییه‌كی ئیسرائیل لێره نییه.
روونیشیكرده‌وه، هه‌رێمی كوردستان باشترین پارێزه‌ری به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی ئێران بووه به درێژایی سنوور و قه‌باره‌ی ئاڵوگۆڕی بازرگانی نێوان هه‌ردوولا زۆره.
ئاری هه‌رسین ئه‌وه‌شی گوت: ئه‌وانه‌ی حساباتیان كردووه له تاران، هه‌قه به‌و حساباته‌ی خۆیاندا بچنه‌وه.
سه‌باره‌ت به‌و شه‌پۆله‌ی ناڕه‌زایه‌تی و ئیدانه‌كردنه‌ی په‌لاماره مووشه‌كییه‌كه‌ی ئێران، له ئاستی جیهاندا، ئاری هه‌رسین گوتی: ئیدانه‌كردن به‌س نییه و پشتیوانییه‌كی مه‌عنه‌وییه، وه‌ك سلێمانییه‌كان ده‌ڵێن هه‌مووی كیلۆیه‌ك پرته‌قاڵ ناكات.
له به‌شێكی دیكه‌ی قسه‌كانیدا ئاری هه‌رسین داوای كرد، كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی و زلهێزانی جیهان باشتر وایه سیستمی به‌رگری پاتریۆت بده‌نه هه‌رێمی كوردستان بۆ ئه‌وه‌ی بتوانێت خۆی بپارێزێت و به‌رگری له خۆی بكات.
له باره‌ی بێده‌نگی هه‌ندێك لایه‌نی عێراقی سه‌باره‌ت به‌و په‌لاماره مووشه‌كییه‌ی ئێران بۆ سه‌ر دامه‌زراوه‌ی كوردستان24 و موڵك و ماڵی هاووڵاتیان، ئاری هه‌رسین گوتی: لایه‌نه شۆڤینیسته‌كانی عێراق، هه‌رێمی كوردستان به رێخۆڵه‌كوێره‌ی عێراق ده‌زانن و پێیان وایه ده‌بێت فڕێ بدرێت و مایه‌ی ئازاره بۆیان.
روونیشیكرده‌وه، عێراق له‌وه‌ته‌ی دامه‌زراوه، سه‌روه‌ری خۆی نه‌بووه و ئێستاش بۆ دانانی سه‌رۆكایه‌تییه‌كان و پێكهێنانی حكومه‌ت ده‌بێت پرس به پایته‌خته‌كانی وڵاتانی ده‌وروبه‌ر بكرێت و ئه‌وان گڵۆپی سه‌وزی بۆ هه‌ڵكه‌ن.
له به‌شێكی دیكه‌ی قسه‌كانیدا، ئاری هه‌رسین گوتی: هه‌رێمی كوردستان به 12 مووشه‌ك و 1120 مووشه‌ك و ملیۆنێك مووشه‌ك تێكناشكێت، ئه‌گه‌ر ئێران هه‌ر تێبینییه‌كی له‌سه‌ر سیاسه‌تی هه‌رێمی كوردستان هه‌یه و پێی وایه دوژمنانی پێگه و به‌رژه‌وه‌ندییان هه‌یه، ئه‌وا؛ كه‌ناڵی په‌یوه‌ندی له نێوانمان هه‌یه و ده‌كرێت داوای دانیشتن بكه‌ن و بۆیان روونبكرێته‌وه، نه‌ك ئه‌و سوپرایزه ناشیرینه بكه‌ن، چونكه ئێمه دراوسێین و یه‌ك خێزانین و .زمانمان له‌یه‌ك نزیكه و له یه‌ك ره‌چه‌ڵه‌كین.