پرسەنامەی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان بۆ کۆچی دوایی سیاسەتوانی عێراقی شەریف عەلی بن حوسێن
K24- هه‌ولێر:
مه‌سرور بارزانی، سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان په‌یامێكی سه‌ره‌خۆشیی به‌بۆنه‌ی كۆچی دوایی سەرۆکی بزووتنەوەی پاشایەتی دەستووری، شەریف عەلی بن حوسێن ئاراسته‌ی بنه‌ماڵه‌كه‌ی كرد و هاوخه‌می خۆی بۆ كۆچیدوایی ناوبراو راگه‌یاند.
ده‌قی پرسه‌نامه‌ی سه‌رۆكی حكومه‌ت بۆ بنه‌ماڵه‌ی سەرۆکی بزووتنەوەی پاشایەتی دەستووری، شەریف عەلی بن حوسێن:
بۆ کۆچی دوایی کەسایەتیی سیاسیی نیشتمانپەروەری عێراقی و سەرۆکی بزووتنەوەی پاشایەتی دەستووری، شەریف عەلی بن حوسێن، پرسە و سەرەخۆشی لە بنەماڵە بەڕێزەکەی دەکەم و هاوبەشی خەمیانم. خوای مەزن گیانی بە بەهەشت شاد بکات و سەبر و ئارامیش بە هەمووان ببەخشێت.
مەسرور بارزانی
سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان