رووسیا بۆ ماوەی دوو رۆژ ئاگربەستی لە سووریا راگەیاند

پێشتر جۆن كێری ئاگاداری كردبووەوە

K24 - ھەولێر

وەزارەتی بەرگری رووسیا بڵاویكردەوە بۆ ماوەی دوو رۆژ ئاگربەست لە سووریا رادەگەیەنن.

لە راگەیاندراوێكدا وەزارەتی بەرگری رووسیا ئاشكرای كرد: "لە ئەمڕۆوە ئاگر بەست لە سووریا کاری پێدەکرێت و ماوەی دوو رۆژ دەخایەنێت".

راگەیاندنی ئەم ئاگربەستەی رووسیا، دوای ئەوە دێت كە جۆن کیری، وەزیری دەرەوەی ئەمریکا هەریەك لە حکوومەتی مۆسکۆ و رژێمی بەشار ئەسەد، لە ئەگەری رێزنەگرتن لە وەستاندنی چالاکییە سەربازییەکان ئاگادارکردنەوە.

لە سەرەتای شەڕی ناوخۆیی سووریاوە فڕۆکەکانی سوپای رووسیا، پاڵپشتی ئاسمانی بۆ هێزەکانی ئەسەد دەکەن و مۆسكۆ سوورە لەسەر مانەوەی دەستەڵاتی رژێمی ئەسەد لە سووریا.