ئیلۆن مه‌سك هەڕەشە لە پوتن دەکات
K24 - هەولێر
دامه‌زرێنه‌ری سپه‌یس ئێكس، كۆمپانیای به‌رهه‌مهێنه‌ری كه‌شتیی ئاسمانیی و مووشه‌ك، له رێگه‌ی هه‌ژماری خۆی له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان، له‌باره‌ی ئۆكرانیاوە هه‌ڕه‌شه له سه‌رۆكی رووسیا، ڤلادیمێر پوتن ده‌كات.
ئیلۆن مه‌سك له په‌یامێكدا كه له هه‌ژماری خۆی له تویته‌ر بڵاوی كردووه‌ته‌وه، له‌سه‌ر ئۆكرانیا هه‌ڕه‌شه‌ی له سه‌رۆكی رووسیا كرد و رایگه‌یاند: "بانگێشتی ڤلادیمێر پوتن ده‌كه‌م بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی خۆم و خۆی".
له درێژه‌ی په‌یامه‌كه‌یدا مه‌سك هه‌ژماری رووسی تویته‌ری كرملینی تاگ كردووه و رایگه‌یاندووه: "بابه‌تی جێگه‌ی باس بریتییه له ئۆكرانیا، ئه‌م شه‌ڕه قبوڵ ده‌كه‌یت؟".
ئیلۆن مه‌سك، له مانگی شوباتدا كه‌لوپه‌ل و پێداویستیی ئینته‌رنێتی ستارلینكی بۆشایی ئاسمانی بۆ ئۆكرانیای چالاك كردبوو، و چه‌ندین جار له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كانه‌وه پشتیوانیی بۆ وڵاته‌كه ده‌ربڕیبوو.
به‌پێی مه‌زه‌نده‌كانی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان له سه‌ره‌تای جه‌نگی رووسیاوه دژی ئۆكراینا، زیاتر له 2 ملیۆن و 690 هه‌زار كه‌س ئاواره‌ی وڵاتانی دیكه بوون.
ئاماژه به‌وه‌ش ده‌كرێت لانیكه‌م 569 كه‌سی سڤیل له ئۆكرانیا كوژراون و هه‌زار و 67ی دیكه‌ش برینداربوون.
aa