تویته‌ره‌كه‌ی تره‌مپ كه‌وتۆته‌وه كار

K24- مینیسۆتا- ئه‌مه‌ریكا:
ماوه‌یه‌كه به‌بێده‌نگی كۆمپانیای تویته‌ر رێگه‌ی به "دۆناڵد تره‌مپ"، سه‌رۆكی پێشووی ئه‌مه‌ریكا داوه.، كه سه‌رله‌نوێ تویته‌ره‌كه‌ی بخاته‌وه گه‌ڕ، شانبه‌شانی ئینستگرامه‌كه‌ی، له دواهه‌مین په‌یامیشیدا رۆژی (14ی ئادار/ مارسی 2022) نووسیویه‌تی: "ده‌ست به‌رزكه‌ره‌وه ئه‌گه‌ر تۆ رازیت له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی بایدن ده‌ناڵێت به‌ده‌ست ململانێی عه‌قڵی و جه‌سته‌ییه‌وه".
به‌پێی كۆمپانیای تویته‌ر له مانگی (كانوونی دووه‌م/ یه‌نایه‌ری 2022)ه‌وه تره‌مپ په‌یوه‌ندی كردووه‌ته‌وه به تویته‌ر، كه ئه‌مه‌ش ده‌كاته نزیكه‌ی ساڵێك به‌سه‌ر رێگه‌نه‌دانی تره‌مپ له به‌كارهێنانی ئه‌م خزمه‌تگوزارییه.
رۆژی (8ی كانوونی دووه‌م/ یه‌نایه‌ری 2021) كۆمپانیای تویته‌ر له نووسراوێكدا له بلۆگی كۆمپانیا ئاماژه‌ی به داخستنی تویته‌ره‌كه‌ی تره‌مپ دا و نووسیبووی: "دوای پێداچوونه‌وه‌ی ورد به پێگه‌ی "دۆناڵد تره‌مپ" و ئه‌وانه‌ی له‌و چوارچێوه‌یه‌دان، بڕیارماندا به راگرتنی كۆتایی تویته‌ره‌كه‌ی چونكه له رێگه‌ی هاندانی توندوتیژییه‌وه ترسی دروستكردووه".
تویته‌ر له‌و بڵاوكراوه‌ی (8ی كانوونی دووه‌م/ یه‌نایه‌ری 2021)دا ئاماژه‌ی به‌وه داوه، كه رێسا و یاساكانی تویته‌ری پێشێلكردووه، بۆیه ئه‌م رێوشوێنه‌ی به‌رامبه‌ر گیراوه‌ته‌به‌ر.
كۆمپانیای تویته‌ر، دۆناڵد تره‌مپ-یان له پێگه‌ی تویته‌ر دوورخسته‌وه، به‌هۆی ئه‌وه‌ی كه له (6ی كانوونی دووه‌م/ یه‌نایه‌ری 2021) له رێگه‌ی تویته‌ره‌وه هانی هه‌وادارانی داوه هێرش بكه‌نه سه‌ر بینای كاپیتۆڵ و به‌یه‌كێك له رووداوه ناخۆشه‌كان له مێژووی ئه‌مه‌ریكا داده‌نرێت.
گه‌ڕانه‌وه‌ی تره‌مپ له پێگه‌ی تویته‌ر هاوكاته له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی دۆناڵد تره‌مپ ماوه‌ی شه‌ش مانگ زیاتره پێگه‌یه‌كی تایبه‌تی به‌خۆی داناوه به‌ناوی (TRUTH) و دوو هه‌فته له‌مه‌وبه‌ریش به‌ته‌واوی كه‌وته‌كار و هه‌موو كه‌س ده‌توانێت له‌سه‌ر سكرینی مۆبایله‌كه‌ی وێپی (TRUTH) داونلۆد بكات و هه‌واڵ و چالاكییه‌كانی تره‌مپ ببینێت، به‌ڵام زۆرێك له‌و بڕوایه‌دانین پێگه‌ی (TRUTH) به‌هێز بێت وه‌ك تویته‌ر و ئینستگرام و فه‌یسبووك بۆ دۆناڵد تره‌مپ، هه‌ر بۆ نموونه ئێستا دۆناڵد تره‌مپ له ئینستگرام و له‌ماوه‌یه‌كی كورتدا نزیكه‌ی 24 ملیۆن فلۆوه‌ری هه‌یه.
یه‌كێك له‌هه‌وادارانی دۆناڵد تره‌مپ له تویته‌ر نوسیویه‌تی: "105 هه‌زار و 500 فلۆوه‌رس له تویته‌ر بۆ دوو مانگ ژماره‌یه‌كی كه‌م نییه!".

دۆناڵد تره‌مپ، 45مین سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا ژماره‌ی پێوانه‌ی تۆماركرد له‌و ماوه‌ی كه تویته‌ری به‌كارهێنا، كاتێك كۆمپانیای تویته‌ر له (8ی كانوونی دووه‌م/ یه‌نایه‌ری 2021) به‌كارهێنانی تویته‌ری له دۆناڵد تره‌مپ قه‌ده‌غه‌كرد، 88 ملیۆن و 700 هه‌زار فلۆوه‌ری هه‌بوو، له‌كاتێكدا كه هه‌ڵمه‌تی هه‌ڵبژاردنی 2016ی سه‌رۆكایه‌تی له 2015 ده‌ست پێكرد ته‌نیا 2 ملیۆن و 98 هه‌زار فلۆوه‌ری هه‌بوو، به‌مه‌ش له‌ماوه‌ی 4 ساڵدا 86 هه‌زار فلۆوه‌ری كۆكرده‌وه.
دوای بردنه‌وه‌ی سه‌رۆكایه‌تی 2016، دۆناڵد تره‌مپ له چوارچێوه‌ی چاوپێكه‌وتنێكی به‌رنامه‌ی 60 خوله‌ك-ی به‌ناوبانگی كه‌ناڵی سی بی ئێس نیوز، پێشكه‌شكاره‌كه لێی پرسی: "ئایا سۆشیال میدیا به‌كارده‌هێنیت؟"، ئه‌ویش له‌وه‌ڵامدا وتی: "من زۆر به كه‌می و له‌چوارچێوه‌یه‌كی دیاریكراودا به‌كاریده‌هێنم".
به‌ڵام تره‌مپ نه‌یتوانی وابێت و به‌پێچه‌وانه‌وه له‌ماوه‌ی 4 ساڵی سه‌رۆكایه‌تیدا، 20 هه‌زار تویتی كردووه، جه‌ستن پێترسن مامۆستای نووسینی وتاری سیاسی له زانكۆی مینیسۆتا به كوردستان 24ی وت: "هۆكاری ئه‌مه بۆ ئه‌وه ده‌گه‌ڕایه‌وه، كه تره‌مپ هیچ میدیایه‌كی ئه‌مه‌ریكا پاڵپشتیكاری نه‌بوو، ته‌نانه‌ت فۆكس نیوز-یش وه‌ك پێویست نه‌بوو، بۆیه تاكه كه‌ناڵ تویته‌ر بوو بۆ تره‌مپ".
له‌ماوه‌ی ساڵی 2021، دۆناڵد تره‌مپ چه‌ندین جار له رێگه‌ی دادگاوه ویستویه‌تی پێگه‌ی تویته‌ری بۆ بگه‌ڕێته‌وه، به‌ڵام شكستی هێناوه، تا دواجار دوای ساڵێك گه‌ڕایه‌وه نێو سۆشیال میدیا.
له مانگی (ته‌مموز/ یۆلیۆی 2021) دۆناڵد تره‌مپ له رێگه‌ی جۆن كوالی پارێزه‌ره‌كه‌یه‌وه له فلۆریدا داوایه‌كی یاسایی دژی تویته‌ر و جاك دۆرسی سه‌رۆكی جێبه‌جێكاری تویته‌ر، به‌رزكردووه‌ته‌وه، ئه‌ویش دوای ئه‌وه‌ی كۆمپانیای تویته‌ر، دۆناڵد تره‌مپ-یان له پێگه‌ی تویته‌ر دوورخسته‌وه.
به‌پێی راپۆرتێكی ده‌یلی بێست، پارێزه‌ره‌كه‌ی تره‌مپ پێداگریی و گفتوگۆی زۆری كرد له‌گه‌ڵ دادوه‌ری میامی، كه تره‌مپ ببه‌خشرێت له به‌نده‌كانی خزمه‌تگوزاری كۆمپانیاكه وه‌ك زۆر كه‌سی دیكه.
به‌ڵام پێگه‌ی ئینسیده‌ر ئه‌وه‌ی بڵاوكردووه‌ته‌وه، كه دادوه‌ر له‌چوارچێوه‌ی ئه‌و كه‌یسه 13 لاپه‌ڕه‌ییه‌ی له‌به‌ر ده‌ستیدا بووه، ئه‌وكات ره‌تیكردووه‌ته‌وه دۆخی تره‌مپ بخوازێت به‌نده‌كانی پێگه‌ی تویته‌ری به‌سه‌ردا جێبه‌جێ نه‌بێت.
پاش چه‌ند مانگێك كه‌یسه‌كه گواسترایه‌وه بۆ دادگای كالیفۆرنیا، به‌و پێیه‌ی پێگه‌ی سه‌ره‌كی تویته‌ر له كالیفۆرنیایه.
له دوای ئه‌و رێگرییه‌ی كه دۆناڵد تره‌مپ هاته به‌رده‌می له‌به‌كارهێنانی تویته‌ر له‌لایه‌ن كۆمپانیای تویته‌ر-ه‌وه رۆژانه ژماره‌یه‌ك له ئه‌ندامانی ئه‌نحومه‌نی نوێنه‌ران و ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌نی پیران توانج و قسه و ره‌خنه-یان هه‌بوو له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی كه تویته‌ر رێگه‌ی له تره‌مپ گرتووه، كه تویته‌ر به‌كاربهێنێت به‌ڵام سه‌ركرده‌كانی تالیبان به ئاره‌زووی خۆیان به‌كاریده‌هێنن.
له زۆربه‌ی په‌یام و ره‌خنه‌كانیاندا ئاماژه‌یان به‌وه‌ده‌دا، ئه‌مه چ جۆره دیموكراتییه‌تێكه، دۆناڵد تره‌مپ سه‌رۆكی پێشووی وڵاته‌كه‌یان تویته‌ری نه‌بێت، به‌ڵام مه‌لا زه‌بیحوڵلا مجاهید-ی تاڵیبان تویته‌ری هه‌بێت و به ئاره‌زووی خۆی چالاكییه‌كانی بڵاوبكاته‌وه.