لە سۆران دەست بەسەر 5 کیلۆگرام مادەی هۆشبەردا گیرا

کەسێک بە تۆمەتی هێنانی دەستگیر کرا
بڕێک لەو مادە هۆشبەرەی دەستی بەسەردا گیروە
بڕێک لەو مادە هۆشبەرەی دەستی بەسەردا گیروە

K24 – هەولێر

لە قەزای سۆران دەست بەسەر 5 کیلۆگرام مادەی هۆشبەردا گیرا و کەسێکیش بە تۆمەتی هێنانی ئەو مادەیە دەستگیرا کرا.

بەڕێوەبەرایەتی نەهێشتنی مادە هۆشبەرەکان لە راگەیەندراوێکدا ئاشکرای کرد، ئەمڕۆ سێشەممە 15/3/2022، لە بەدواداچوونێکدا بنکەی نەهێشتنی مادە هۆشبەرەکانی سۆران دوەستیان بەسەر 5 کیلۆ مادەی هۆشبەر دا گرت.

روونکراوەتەوە، لەو بڕە مادەیە 3 کیلۆگرام لە جۆری ( حشیس) و 2 کیلۆگرامی دیکە لە جۆری ( تلیاک)ـە.

بەڕێوەبەرایەتی نەهێشتنی مادە هۆشبەرەکان، راشیگەیاند، کەسێک بەناوی ( ک. م . ح) تۆمەتبار بە هێنانی مادەکە دەستگیرکراو و رەوانەی دادگا کرا.

بڕێک لەو مادە هۆشبەرەی دەستی بەسەردا گیروە
بڕێک لەو مادە هۆشبەرەی دەستی بەسەردا گیروە
ئەو کەسەی وەک تۆمەتبار دەستگیر کراوە
ئەو کەسەی وەک تۆمەتبار دەستگیر کراوە