شه‌ڕی رووسیا و ئۆكرانیا سه‌رۆك وه‌زیرانی به‌ریتانیا و جێنشینی سعوودیه كۆده‌كاته‌وه
K24- هه‌ولێر:
بۆریس جۆنسن، سه‌رۆك وه‌زیرانی به‌ریتانیا ئاماده‌كاری ده‌كات، بۆ ئه‌وه‌ی هه‌فته‌ی داهاتوو سه‌ردانی عه‌ره‌بستانی سعوودیه بكات و له‌و سه‌ردانه‌یدا دوو داواكاری گرنگ له‌و وڵاته بكات.
به‌گوێره‌ی ئاژانسی هه‌واڵی رۆیته‌رز، له وه‌ڵامی پرسیارێكدا له‌باره‌ی ئه‌وه‌ی ئایا جۆنسن داوا له سعوودییه ده‌كات ئیدانه‌ی هه‌نگاوه‌كانی پوتن دژ به ئۆكرانیا بكات، گوته‌بێژی جۆنسن گوتی: "به دڵنیاییه‌وه" و بۆ رۆژنامه‌نووسان ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا، "بێگومان ده‌مانه‌وێت هاوپه‌یمانی دژ به ره‌فتاره‌كانی پوتن فراوانتر بكه‌ین".
وه‌ك رۆیته‌رز له‌سه‌ر زاری گوته‌بێژی جۆنسن بڵاویكرده‌وه، "سه‌رۆك وه‌زیرانی به‌ریتانیا له سه‌ردانه‌كه‌یدا بۆ سعوودیه له‌گه‌ڵ محه‌مه‌د بن سه‌لمان، شازاده‌ی جێنشینی ئه‌و وڵاته پرسی به‌رزبوونه‌وه‌ی نرخه‌كانی نه‌وت له بازاڕه‌كانی وزه تاوتوێ ده‌كه‌ن، كه له ئه‌نجامی شه‌ڕی رووسیا و ئۆكرانیا ئه‌و به‌رزبوونه‌وه‌یه‌ی به‌خۆیه‌وه بینیوه".
میدیاكانی به‌ریتانیاش بڵاویانكرده‌وه، جۆنسن ده‌یه‌وێت داوای به‌رزكردنه‌وه‌ی رێژه‌ی به‌رهه‌مهێنانی نه‌وتی رۆژانه له جێنشینی سعوودییه بكات، بۆ ئه‌وه‌ی ببێته شوێنگره‌وه‌ی رووسیا له دابینكردنی نه‌فت بۆ بازاڕی وزه.
تائێستا سعوودییه و ئیمارات هیچ هه‌ڵوێستێكیان له‌باره‌ی بانگه‌وازه‌كانی جیهان بۆ به‌رزكردنه‌وه‌ی رێژه‌ی به‌رهه‌مهێنانی نه‌وتی رۆژانه‌وه نه‌چوونه، بۆ ئه‌وه‌ی سه‌قامگیری له نرخی نه‌وت له بازاڕه‌كانی جیهان بێته‌ئاراوه، كه به‌هۆی هێرشی رووسیا بۆ سه‌ر ئۆكرانیا، كاریگه‌ری له‌سه‌ر هه‌موو جیهان داناوه.
ئه‌مه له‌كاتێكدایه، ماوه‌ی چه‌ند ساڵێكه، جۆرێك له گرژی له نێوان وڵاتی سعوودیه و وڵاتانی رۆژئاوا هاتووه‌ته ئاراوه، ئه‌ویش به‌هۆی چه‌ند پرسێكی تایبه‌ت به مافی مرۆڤ، له‌وانه‌ش جه‌نگی یه‌مه‌ن و كوژرانی جه‌مال خاشقچی له كونسۆڵكانه‌ی سعوودییه له ئیستانبوڵ له ساڵی 2018.
وه‌ك میدیا به‌ریتانییه‌كان ئاماژه‌یان پێداوه، جۆنسن ده‌یه‌وێت له‌و سه‌ردانه‌یدا بۆ شانشینی عه‌ره‌بی، سعووییه رازی بكات، كه رێژه‌ی به‌رهه‌مهێنانی نه‌وتی رۆژانه به‌رز بكاته‌وه و بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش پشت به په‌یوه‌ندییه به‌هێزه‌كه‌ی له‌گه‌ڵ محه‌مه‌د بن سه‌لمان، شازاده‌ی جێنشینی ئه‌و وڵاته ده‌به‌ستێت.