سەرۆکایەتی پەرلەمان: داوا له كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی ده‌كه‌ین كیمیابارانكردنی هه‌ڵه‌بجهه به‌جینۆساید بناسێنن
K24 - هەولێر:
له ساڵیادی كیمیابارانكردنی هه‌ڵه‌بجه‌دا، کاتژمێر 11ی پێشنیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه 16ـی ئازاری 2022 به ئاماده‌بوونی د. رێواز فائق، سه‌رۆكی په‌رله‌مانى كوردستان و د. هێمن هه‌ورامی، جێگرى سه‌رۆكی په‌رله‌مان و منى نبى قه‌هوه‌چى، سكرتێری په‌رله‌مان و ئه‌ندامانی په‌رله‌مان و سه‌رۆكایه‌تیی دیوان و ڕاوێژكاران و فه‌رمانبه‌ران و كارمه‌ندانی په‌رله‌مان، له‌به‌رده‌م ته‌لارى په‌رله‌مانی كوردستان، ڕێوڕه‌سمێكی شایسته بۆ ڕێزلێنان له گیانی پاكی شه‌هیدانی ئه‌و مه‌رگه‌ساته به‌ڕێوه‌چوو و سه‌رجه‌م ئاماده‌بووان بۆ ماوه‌ی پێنج خوله‌ك به بێده‌نگی وه‌ستان.
هاوكات سه‌رۆكایه‌تیی په‌رله‌مانی كوردستانیش به‌م بۆنه خه‌مناكه‌وه په‌یامێكی بڵاوكرده‌وه كه ئه‌مه‌ی خواره‌وه ده‌قه‌كه‌یه‌تی:
له ساڵیادی كیمیابارانكردنی شاری شیرینی هه‌ڵه‌بجه‌دا، سه‌ری ڕێز و نه‌وازش بۆ شه‌هیدانی زوڵملێکراوی ئه‌و مه‌رگه‌ساته و سه‌رجه‌م شه‌هیدانی ڕێگه‌ی ڕزگاریی كوردستان داده‌نه‌وێنین.
ئه‌مڕۆ 2022/3/16، 34 ساڵ تێده‌په‌ڕێت به‌سه‌ر كیمیابارانكردن و كۆمه‌ڵكوژیی شاری هه‌ڵه‌بجه‌ی زامداردا كه هه‌میشه له یادگه و ڕۆژژمێری گه‌له‌كه‌ماندا برینێكه و ساڕ‌ێژ نابێت و له ویژدانی هه‌موو كوردێكدا ئازارێكی قووڵ و بێكۆتایه و تاوانێكه كه به‌ته‌نها به‌رامبه‌ر ڕۆڵه‌كانی گه‌له‌كه‌مان نه‌كراوه، به‌ڵكو تاوانێكه به‌رامبه‌ر به مرۆڤایه‌تی، هاوشێوه‌ی هیرۆشیما و ناكازاكی و هۆلۆكۆست.
بۆیه له‌م یاده خه‌مناكه‌دا جارێكی دیکە ئه‌نجامده‌رانی ئه‌م تاوانه گه‌وره‌یه ڕیسوا و مه‌حكوم ده‌كه‌ین، داواش له كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی و ڕێكخراوه مرۆییه جیهانییه‌كان ده‌كه‌ین ئه‌م تاوانه دژ به مرۆڤایه‌تییه به‌جینۆساید بناسێنن، بۆئه‌وه‌ی له هیچ كونجێكی ئه‌م جیهانه‌دا جارێكی تر تاوانی له‌م شێوه‌یه دووباره نه‌بێته‌وه و گەلی کوردستانیش لە هەر هەڕەشەیەکی لەو جۆرە بپارێزن.
پەرلەمانی کوردستان لە چوارچێوەی بەرپرسیارێتیی خۆیدا بە یاسای ژماره (1)ی ساڵی 2015، یاسای ئیداره‌ی پارێزگای هه‌ڵه‌بجه له هه‌رێمی كوردستان-عێراق و بڕیاری ژمارە 23ی ساڵی 2014ی تایبەت بەناساندنی هەڵەبجە وەک پایتەختی ئاشتی لە هەرێمی کوردستان په‌سه‌ند كرد و لەبەر ڕۆشنایی ئەو یاسا و بڕیارە ئه‌مڕۆ هه‌ڵه‌بجه بووە بەپارێزگا و خاوه‌نی ناسنامه‌ی پایته‌ختی ئاشتییه.
له‌سه‌ر حكوومه‌تی عێراقی فیدڕاڵیش پێویسته كار به ماده‌ی 132 له ده‌ستووری عێڕاق و بڕیاری دادگای باڵای تاوانه‌كان بكات بۆ قه‌ره‌بووكردنه‌وه‌ی كه‌سوكاری شه‌هیدان و قوربانییانی هه‌ڵه‌بجه، داوا له ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراقیش ده‌كه‌ین یاسایه‌كی تایبه‌ت به‌جینۆسایدناساندنی گه‌لی كوردستان ده‌ر بكات و تێیدا مافی كه‌سوكاری شه‌هیدان و قوربانییان بچه‌سپێنرێت، له‌پێناو قه‌ره‌بووكردنه‌وه‌ی زیانه مادی و مه‌عنه‌وییه‌كانیان و ئه‌و زه‌بره ده‌روونییه‌ی كه به‌ریان كه‌وتووه.
نه‌مری بۆ شه‌هیدانی مه‌رگه‌ساتی كیمیابارانكردنی هه‌ڵه‌بجه و سه‌رجه‌م شه‌هیدانی كورد و كوردستان.
سه‌رۆكایه‌تیی په‌رله‌مانى كوردستان
2022/3/16