سەرۆک بارزانی پێشوازی لە شاندێکی باڵای حزبی ئوممەی عێراقی دەکات

بارودۆخی سیاسیی عێراق و ناوچەکە تاوتوێ کرا
سەرۆک بارزانی پێشوازی لە شاندێکی باڵای حزبی ئوممەی عێراقی دەکات
سەرۆک بارزانی پێشوازی لە شاندێکی باڵای حزبی ئوممەی عێراقی دەکات

K24 - هەولێر:

رۆژی چوارشەممە 16ـی ئاداری 2022 لە سەلاحەددین سەرۆک مەسعود بارزانی پێشوازی لە شاندێکی باڵای حزبی ئوممەی عێراقی بە سەرۆکایەتیی مەحموود حوسێن العکیلی کرد.

لەو دیدارەدا بارودۆخی سیاسیی عێراق و ناوچەکە و تەحەددیاتی بەردەم پڕۆسەی سیاسیی عێراق تاوتوێ کرا.

هەر لەو کۆبوونەوەیەدا شاندی میوان ئیدانەی پەلاماری مووشەکیی سەر شاری هەولێریان کرد و بە دەستدرێژی بۆ سەر سەروەریی عێراق و تێکدانی سەقامگیری وەسفیان کرد.

K24 - هەولێر:
 پێشوازی سەرۆک بارزانی لە شاندێکی باڵای حزبی ئوممەی عێراقی