لاڤرۆڤ: جیهان رێك ده‌خه‌ینه‌وه‌

"دانووستان لەگەڵ لایەنی ئۆکرانیا سەختە"
سێرگی لاڤرۆڤ، وەزیری دەرەوەی رووسیا
سێرگی لاڤرۆڤ، وەزیری دەرەوەی رووسیا

K24 - هەولێر:

وەزیری دەرەوەی رووسیا ئاشكرای ده‌كات، هێرشی وڵاتەکەی بۆسەر ئۆکرانیا بۆ رێکخستنەوەی داهاتووی جیهانە.

سێرگی لاڤرۆڤ، وەزیری دەرەوەی رووسیا رایگەیاند، ئەو گۆڕانکارییانەی ئەمدواییە لەبارەی ئۆکرانیا بۆ هەموو جیهان گرنگە، چونکە جەنگەکە لەپێناو رێکخستنەوەی سیستمی داهاتووی جیهانە.

لاڤرۆڤ راشیگه‌یاند، دانووستان لەگەڵ لایەنی ئۆکرانیا سەختە، لەگەڵ ئەوەشدا ئومێدێک بۆ گەیشتن بە چارەسەرێکی مامناوەند هەیە.

لاڤرۆڤ ئومێدی خۆیی بۆ چارەسەرکردنی پرسی ئۆکرانیا دەربڕی.