بایدن پشتیوانییەکی دیکەی سەربازی بۆ ئۆکرانیا رادەگەیەنێت

"بە راگەیاندنی ئەو پشتیوانییە تەواوی هاوکارییەکانی ئەمریکا بۆ ئۆکرانیا دەگاتە یەک ملیار دۆلار"
جۆ بایدن / سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا
جۆ بایدن / سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا

K24 - هەولێر:

ئاژانسی فرانس پرێس لە زاری بەرپرسێکی کۆشکی سپی بڵاویکردووەتەوە، بڕیارە ئەمڕۆ لە رێگەی ڤیدیۆ کۆنفرانسەوە ڤۆلۆدیمێر زیلێنسکی، سەرۆکی ئۆکرانیا قسە بۆ ئەندامانی کۆنگرێسی ئەمریکا بکات، دواتریش جۆ بایدن سەرۆکی ئەمریکا قسه‌ ده‌كات.

بەرپرسەکەی کۆشکی جه‌ختی له‌وه‌ كردووه‌ته‌وه‌، بایدن پشتیوانییەکی دیکەی سەربازی بە بڕی 800 ملیۆن دۆلار بۆ ئۆکرانیا رادەگەیەنێت.

ئه‌و به‌رپرسه‌ ئاماژه‌ به‌وه‌ ده‌كات، بە راگەیاندنی ئەو پشتیوانیە تەواوی هاوکارییەکانی ئەمریکا بۆ ئۆکرانیا دەگاتە یەک ملیار دۆلار.

لە سەرەتای ئەم مانگەدا، کۆنگرێسی ئەمریکا بودجەیەکی نوێی فیدراڵی تایبەتی پەسەند کرد، کە بڕەکەی زیاتر لە 14 ملیۆن دۆلارە بۆ یارمەتیدانی کیێڤ و دەربازکردنی لەم شەڕو قەیرانەی تێیکەوتووە.