شاندێكی وهزارهتی دهرهوهی ئهمهریكا سهردانی رۆژئاوای كوردستانی كرد
K24 – ههولێر:
شاندێکی ئەمریکا بە سەرۆکایەتی جێگری یاریدەدەری وەزیری دەرەوە سەردانی رۆژئاوای کوردستانی کرد و جەخت لە گرنگی بەردەوامی دانوستانی نێوان لایەنەکانی رۆژئاوای کوردستان دەکاتەوە.
شاندێکی ئەمریکی بە سەرۆکایەتی ئیسن گولدرێچ، جێگری یاریدەدەری وەزیری دەرەوەی ئەمریکا لە رۆژئاوای کوردستان لەگەڵ مەزڵوم عەبدی، فەرماندەی گشتی هێزەکانی هەسەدە کۆبووەوە.
لە کۆبوونەوەکەدا شاندەکە داوایان لە هەسەدە کرد بەردەوامی بە دانوستانی لایەنەکانی رۆژئاوای کوردستان بدات.
مەترسییەکانی داعش لە ناوچەکە و پاراستنی سەقامگیری تەوەرێکی دیکەی کۆبوونەوەکە بوو.