"ئێران له ئێستادا له هه‌موو كات زیاتر مایه‌ی هه‌ڕه‌شه‌یه"
K24 – هه‌ولێر:
فه‌رمانده‌یی هێزه‌كانی ناوه‌ندیی ئه‌مه‌ریكا هۆشداریی دەدات، ئێران ئێستا له هه‌موو كات زیاتر مایه‌ی هه‌ڕه‌شه‌یه.
جه‌نه‌راڵ كێنیس مه‌كێنزی، فه‌رمانده‌ی هێزه‌كانی ناوه‌ندیی ئه‌مه‌ریكا، وێڕای ئاماژه‌دان به‌وه‌ی كه به‌رنامه ئه‌تۆمییه‌كه‌ی ئێران و توانای مووشه‌كی بالیستیی وڵاته‌كه بوونه‌ته هۆكاری نیگه‌رانی جددیی.
مه‌كێنزی جه‌ختی له‌وه كرده‌وه، تاران خاوه‌نی زیاتر له سێ هه‌زار مووشه‌كی بالیستییه كه هه‌ندێكیان ده‌توانن بگه‌نه ته‌لئه‌ڤیڤ.
فه‌رمانده‌ی هێزه‌كانی ناوه‌ندیی ئه‌مه‌ریكا هۆشدارییدا، ئێران له ئێستادا له هه‌موو كات زیاتر مایه‌ی هه‌ڕه‌شه‌یه.
جه‌نه‌راڵ كێنیس مه‌كێنزی، جه‌ختی له‌وه كرده‌وه، "له‌سه‌ر ئاستی سه‌ربازیی نیگه‌رانیی هه‌رە له‌پێشینه‌ی من بریتییه له به‌رنامه‌ی ناووكی ئێران".
ده‌شڵێت: "ئه‌و گه‌شه‌كردنه‌ی كه له بواری مووشه‌كی بالیستییدا به‌ده‌ستیان هێناوه، هه‌روه‌ها توانای پێكانی مووشه‌كه‌كان و به‌رنامه‌ی فڕۆكه‌ی بێفڕۆكه‌وانیان، درۆنی دوور مه‌ودا و مووشه‌كی ئاراسته‌كراویان، جێگه‌ی مه‌ترسین.
مه‌كێنزی گوتی: "ئێران زیاتر له سێ هه‌زار مووشه‌كی بالیستیی جۆراوجۆریان هه‌یه."