سیستمی تاك و جووت بۆ به‌نزین وه‌رگرتن ده‌ستپێده‌كات
K24 – هه‌ولێر:
پارێزگاری هه‌ولێر ئاشكرای ده‌كات، له 24ـی ئادار / مارسی 2022ـه‌وه سیستمی ژماره‌ی تاك و جووت بۆ به‌نزین وه‌رگرتن كاری پێده‌كرێت.
ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هه‌ولێر رایگه‌یاند، 7 به‌نزیخانه بۆ ژماره‌ی تایبه‌ت و 6 به‌نزینخانه‌ش بۆ تاكسی به سیستمی تاك و جووت دابین ده‌كرێت.
پارێزگاری هه‌ولێر راشیگه‌یاند، به‌نزینخانه‌یه‌كیش بۆ پاس و ئۆتۆمبێله‌كانی گواستنه‌وه به‌هه‌مان شێوازی تاك و جووت به‌نزین وه‌رده‌گرن.