شایسته‌ی دارایی بۆ چاودێریكردنی تاقیكردنه‌وه‌كان خه‌رجكرا

"لە رێگەی سیستەمی (KFMS) وە پێشکەش بکه‌ن"
شایسته‌ی دارایی بۆ چاودێریكردنی تاقیكردنه‌وه‌كان خه‌رجكرا
شایسته‌ی دارایی بۆ چاودێریكردنی تاقیكردنه‌وه‌كان خه‌رجكرا

K24 – هه‌ولێر:

وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌ی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان شایسته‌ی دارایی چاودێریكردنی تاقیكردنه‌وه‌كانی خولی یه‌كه‌م و دووه‌می (2020 – 2021) خه‌رج ده‌كات.

وه‌زیری په‌روه‌رده‌ی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان راگه‌یه‌ندراوێكی بڵاوكرده‌وه‌، تێیدا هاتووه‌، دەبێت بەڕێوەبەرایەتی گشتیی پەروەردەی پارێزگا و ئیدارە سەربەخۆکان بە زووترین کات شایستە داراییەکانیان لە رێگەی سیستەمی (KFMS) وە پێشکەش بکه‌ن.

ده‌قی راگه‌یه‌ندراو:

رەزامەندی درا لەسەر خەرجکردنی بڕی شایستەی دارایی( چوار ملیار و سەد و شەست و حەوت ملیۆن پێنج سەدو هەشتاو چوار هەزار و دوو سەد دینار/ 4,167,584,200 ) بۆ چاودێری تاقیکردنەوەکانی خولی یەکەم و دووەمی ساڵی خوێندنی (2020 – 2021).

دەبێت بەڕێوەبەرایەتی گشتیی پەروەردەی پارێزگا و ئیدارە سەربەخۆکان بە زووترین کات شایستە داراییەکانیان لە رێگەی سیستەمی (KFMS) وە پێشکەش بکرێت.

ئالان حمە سعید

وەزیری پەروەردە

  16 - 3 - 2022

ده‌قی بڕیاره‌كه‌ی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران
ده‌قی بڕیاره‌كه‌ی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران