چوار کەس لە دوکان بە تۆمەتی‌ بەكارهێنانی‌ مادەی هۆشبەر دەستگیركران

"بە مەبەستی گەشتكردن هاتوونەتە کوردستان"
وێنەی ئەو چوار تۆمەتبارەی دەستگیرکراون
وێنەی ئەو چوار تۆمەتبارەی دەستگیرکراون

K24 – سلێمانی

چوار کەس لە پڕۆژەیەکی گەشتیاری قەزای دوکان بە تۆمەتی بەکارهێنانی مادەی هۆشبەر دەستگیرکران.

بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی رایگەیاند: "دوای‌ ئەوەی‌ گومان لە چوار گەشتیاری بە ناسنامە  عەرەب كرا لە یەكێك لە پڕۆژە گەشتیارییەكانی  قەزای دوكان، كە بەكارهێنەری‌ مادەی‌ هۆشبەرن، پاش وەرگرتنی بڕیاری دادوەر، دەستبەجێ مەفرەزەكانی‌ بەشی پۆلیسی دوكان گەیشتنە شوێنی‌ مانەوەی‌ گەشتیارەكان ‌و تونرا دەستبگیرێت بەسەر بڕێك مادەی هۆشبەر و سەرجەم تۆمەتباران دەستگیربكرێن".

ئاماژە بەوەشکراوە: "تۆمەتباران (ح. ا. خ لە دایكبووی 2000) ، (ی. ش. ع لە دایكبووی 1998 ) ، (ا. ح. م  لە دایكبووی 1990) و (ا. ع. غ لە دایكبووی 1999 ) سەرجەمیان بەناسنامە عەرەبن و دانیشتوی شاری بەغدان و بە مەبەستی گەشتكردن هاتوونەتە قەزای دوكان، بە بڕیاری دادوەر راگیراون، دوای ناردنیان بۆ پشكنین دەركەوت كە بەكارهێنەری مادەی هۆشبەرن".

ئەو مادەی بەکاریان هێناوە
ئەو مادەی بەکاریان هێناوە