جۆ بایدن: سەرۆک پوتن تاوانباری جەنگە

تا ئێستا نزیکەی 600 هاووڵاتی لە ئۆکرانیا گیانیان لەدەستداوە
جۆو بایدن و ڤلادیمێر پوتن
جۆو بایدن و ڤلادیمێر پوتن

کوردستان24 - واشنتن:

ڕۆژی چوارشەممە، سەرۆکی ئەمەریکا جۆو بایدەن لە وتووێژێکی رۆژنامەوانیدا لە کۆشکی سپی، گوتی پێی وایە سەرۆکی رووسیا ڤلادیمێر پوتن بە هۆی هێرشەکانییەوە بۆسەر ئۆکرانیا "تاوانباری جەنگە''.

لە کاتی هێرشەکانی رووسیا بۆسەر ئۆکرانیا ئەمە یەکەمین جارە سەرۆکی ئەمەریکا سەرۆکی رووسیا بە  ''تاوانباری جەنگ " ناو ببات.

ئەم هەڵوێستەی بایدەن لە کاتێکدایە کە هەفتەی رابردوو کامالا هاریس، جێگری سەرۆک بایدن لەکاتی سەردانەکەیەدا بۆ پۆڵەندا بە دڵنیاییەوە باسی لەوە کردبوو دەبێت دەربارەی ئەگەری ئەنجامدانی تاوانی جەنگ، لێکۆڵینەوە لە رووسیا بکرێت.

جۆو بایدن، لە کاتی جێهێشتنی بۆنەیەکدا لە لایەن یەکێک لە رۆژنامەنووسەکان پریسیاری لێکرا کە ئایا پوتن پوتن تاوانباری جەنگە؟، ئەگەر پرسیارەکەت ئەمە بێ، بەڵێ پێموایە ''پوتن تاوانباری جەنگە".

ئەم هەڵوێستەی بایدن لە کاتێیدا کە ئەمەریکا یارمەتییەکی سەربازی بە بڕی 1 میلیار دۆلار بۆ ئۆکرانیا راگەیاند کە هاوکارییەکە سیستەمەکانی دژە تانک، دژە فڕۆکە، رۆکێتهاوێژەی ستینگەر و جاڤێلین لە خۆدەگرێت.

ئەم یارمەتییە داراییە بەشێکە لەو هاوکارییەت کە ئەمەریکا بە بڕی 13.6 میلیار دۆلار بۆ ئۆکرانیا تەرخان کردوە.

باڵەخانەیەكی ئۆکرانیا لە دوای بۆردومانی رووسیا

ئەم هاوکارییانەی ئەمەریکا لە کاتێدایە کە هەمان رۆژ ڤۆلۆدیمێر زیلینسكی سه‌رۆكی ئۆكرانی لەڕێگای ئۆنڵاینەوە وتارێکی پێشکەشی ئه‌ندامانی كۆنگرێسی ئەمەریکا کرد و وێرای سوپاس لە هاوکارییەکانی واشنتن، دیسان داوای ناوچه‌ی دژه‌فڕینی ئاسمانی وڵاته‌كه‌ی كرد، بەڵام ئەمەریکا تاکوو ئێستا بەم دوایەی ئۆکرانیا رازی نەبووە.

 پاشماوەی بۆردومانی رووسیا

گرێدراو بەم باسەوە، جێن ساکی گوتەبێژی کۆشکی سپی ئاشکرای کرد، جۆو بایدن لە رێکەوتی 24ی ئەم مانگەدا،  سەردانی ئەوروپا دەکات و لەگەڵ هاوپەیمانە ئەوروپاییەکان و ئەندامانی ناتۆ لە بێلاڕووس شەنوکەوی هێرشەکانی رووسیا بۆسەر ئۆکرانیا دەکەن.

ماوەی کەمتر لە مانگێکە کە پەلاماری ڕووسیا دژی ئۆکرانیا دەستی پێکردووە، بە گوێرەی سەرچاوەکانی رێکخراوی نەتەوەیەکگرتووەکان، تاوەکو ئێستا پتر لە 3 ملیۆن ئاوارە بوون، هەروەها لە نێوخۆی ئۆکرانیاش نزیک بە 2 ملیۆن کەس بێلانە بوون و نزیکەی 600 هاووڵاتی گیانیان لە دەست داوە.