حکومەتی هەرێمی کوردستان بۆچوونی هاووڵاتییان وەردەگرێت

تایبەت بەو پرۆژە خزمەتگوزارییانەی کە لە ساڵی 2022ـدا جێبەجێ دەکرێن
راپرسی
راپرسی

K24 - هەولێر:

بە ئامانجی کۆکردنەوەی رای هاووڵاتییانی هەرێمی کوردستان بۆ ئەنجامدانی ئەو پڕۆژانەی کە پێویستە لە 2022 ئەنجام بدرێن، دەستەی ئاماری حکومەتی هەرێمی کوردستان راپرسییەکی بڵاوکردووەتەوە و داوا لە هاووڵاتییانیش دەکات بەشدار بن لە دەربڕینی راو بۆچوونییان.

دەستەی ئاماری حکومەتی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، لەڕێگەی وەزارەتی پلاندانانەوە مەبەستیەتی لە دیاریکردنی جۆری ئەو پرۆژە خزمەتگوزارییانەی کە لە ساڵی 2022ـدا جێبەجێ دەکرێن رای هاووڵاتییان وەربگرێت.

بۆ ئەو مەبەستە دەتوانن لەڕێگەی ئەم بەستەرەوە بەشداری بکەن لە دەربڕینی ڕای خۆیان و هاوبەشی بکەن لە بڕیاری حکوومەتدا.

دەستەی ئامار راشیگەیاند، بەشداریکردنی هاووڵاتییان لەم راپرسییە یارمەتیدەر دەبێت تا حکومەت خواستی هاووڵاتییان بەهەند وەربگرێت لە پرۆسەی بڕیاردان لە بارەی پرۆژەکانەوە.

ئاماژە بەوەشدراوە، ئەم ڕاپرسیە لە لایەن پڕۆژەی (تکامل - USAID) پاڵپشتی دەکرێت.