خشتەی دابەشکردنی مووچەی سەرجەم وەزارەتەکان راگەیەندرا

لە سێ رۆژدا سەرجەم وەزارەتەکان مووچە وەردەگرن
مووچە
مووچە

K24 - هەولێر:

وەزارەتی دارایی و ئابووری حکومەتی هەرێمی کوردستان خشتەی دابەشکردنی مووچەی سەرجەم وەزارەت و دامەزراوەکانی راگەیاند.

بە گوێرەی خشتەی وەزارەتی دارایی و ئابووری، سەرجەم وەزارەت و دامەزراوەکانی حکومەتی هەرێمی کوردستان، لە ماوەی سێ رۆژی داهاتوودا مووچەکانیان وەردەگرن. 

وەک لە خشتەکەدا هاتووە، وەزارەتی پەروەردە، ئەنجومەنی ئاسایش و دەزگای ئاسایش، وەزارەتی کار و کاروباری کۆمەڵایەتی و خاوەن پێداویستی تایبەت، وەزارەتی، ئەنجومەنی دادوەری، وەزارەتی ئەوقاف و 8 دەستە و دەزگاکان سبەینی هەینی 18ـی ئاداری 2022 مووچە وەردەگرن. 

وەزارەتەکانی (کارەبا، گواستنەوە و گەیاندن، رۆشنبیری و لاوان، ئاوەدانکردنەوە و نیشتەجێ کردن، شارەوانی و گەشت و گوزار، خوێندنی باڵا، کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاو، بازرگانی و پیشەسازی، پلاندانان، سامانە سروشتیەکان) رۆژی شەممە 19ـی ئاداری 2022 مووچە وەردەگرن.

هەر یەک لە سێ دەستەی سەرۆکایەتی و خانەنشینی پێشمەرگە و خانەنشینی شارستانی رۆژی یەك شەممە 20ـی ئاداری 2022 مووچە وەردەگرن.

خشتەی دابەشکردنی مووچەی وەزارەتەکان
خشتەی دابەشکردنی مووچەی وەزارەتەکان

H.H