هالاند یانه‌ی دڵخوازی خۆی هه‌ڵبژارد
سه‌رچاوه‌یه‌كی راگه‌یاندنی ئه‌ڵمانیا ئاشكرای كردووه كه ئێرلینگ هالاند له نێوان سه‌رجه‌م ئه‌و یانانه‌ی ئۆفه‌ریان پێشكه‌ش كردووه یانه‌یه‌كی پرێمه‌رلیگی هه‌ڵبژاردووه.
رۆژنامه‌ی بیڵدی ئه‌ڵمانیا له راپۆرته هه‌واڵێكدا نووسیویه‌تی: یانه‌كانی ریال مه‌درید، بارسێلۆنا، پاریس سانجێرمان، بایرن میونشن و مانچێسته‌ر سیتی داوای گواستنه‌وه‌ی ئێرلینگ هالاندیان كردووه، به‌ڵام كوڕه نه‌رویجیه‌كه‌ی دۆرتمۆند یانه‌ی مان سیتی هه‌ڵبژاردووه و ده‌یه‌وێت له‌ژێر سه‌رپه‌رشتی پێپ گواردیۆلا یاری بكات.
له لایه‌كی دیكه‌یشه‌وه، فابریزیۆ رۆمانۆی رۆژنامه‌نووسی وه‌رزشی كه‌ناڵی سكای سپۆرتس ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه كردووه ئێرلینگ هالاند به‌منزیكانه پاره‌ی هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی گرێبه‌سته‌كه‌ی ده‌داته دۆرتمۆند كه 64 ملیۆن پاوه‌نده و یانه‌یه‌كی نوێ هه‌ڵده‌بژێرێت.
سه‌رچاوه‌كه نووسیویه‌تی: هالاند ته‌نیا بیر له پاره و گرێبه‌ستی گه‌وره ناكاته‌وه، به‌ڵكو زیاتر بیر له راهێنه‌ر و پرۆژه‌ی ئه‌و یانه‌یه ده‌كاته‌وه كه ده‌یه‌وێت له داهاتوو یارییان بۆ بكات، بۆیه له‌گه‌ڵ مینۆ رایۆلای به‌ڕێوه‌به‌ری كاره‌كانی كۆبووه‌ته‌وه و خواستی خۆی بۆ په‌یوه‌ندیكردن به یانه‌ی مان سیتی ده‌ربڕیوه.
ئێرلینگ هالاندی ته‌مه‌ن 21 ساڵ ئه‌م وه‌رزه له كۆی 22 یاری 23 گۆڵی بۆ یانه‌ی بوروسیا دۆرتمۆند كردووه.