نیویۆرك تایمز: 7 هه‌زار سه‌ربازی رووسی كوژراون

"ژماره‌ی سه‌ربازه‌ كوژراوه‌كانی رووسیا له‌ ئۆكرانیا، به‌رامبه‌ره‌ له‌گه‌ڵ سه‌ربازه‌ كوژراوه‌كانی ئه‌مه‌ریكا له‌ماوه‌ی 20 ساڵی شه‌ڕكردن له‌ عێراقدا"
سه‌ربازانی رووسیا
سه‌ربازانی رووسیا

K24 - هەولێر:

رۆژنامه‌ی نیویۆرك تایمزی ئه‌مه‌ریكی ئاشكرای ده‌كات، له‌ جه‌نگی رووسیا دژی ئۆكرانیا نزیكه‌ی 7 هه‌زار سه‌ربازی رووسی كوژراون.

رۆژنامه‌ی نیویۆرك تایمز بڵاویكرده‌وه‌، به‌ گوێره‌ی زانیارییه‌كانی تۆڕی هه‌واڵگری ئه‌مه‌ریكی، ژماره‌ی سه‌ربازه‌ كوژراوه‌كانی رووسیا له‌ ئۆكرانیا، به‌رامبه‌ره‌ له‌گه‌ڵ سه‌ربازه‌ كوژراوه‌كانی ئه‌مه‌ریكا له‌ماوه‌ی 20 ساڵی شه‌ڕكردن له‌ عێراقدا.

ئه‌و رۆژنامه‌ ئه‌مه‌ریكییه‌ راشیگه‌یاند، به‌رپرسانی ئه‌مه‌ریكا پێیان وایه‌ ژماره‌ی سه‌ربازه‌ كوژراوه‌كانی رووسیا كاریگه‌ری ئه‌وان له‌و جه‌نگه‌ پیشان ده‌دات، به‌تایبه‌ت یه‌كه‌ی تانك و زرێپۆشه‌كان.

به‌رپرسانی وه‌زاره‌تی به‌رگری ئه‌مه‌ریكا رایانگه‌یاند،  رێژه‌ی سه‌ربازه‌ كوژراوه‌كانی ئه‌مه‌ریكا بریتییه‌ له‌ %10ـی پێكهاته‌ی سوپای رووسی له‌ جه‌نگی ئۆكرانیادا.

به‌ به‌شداری 150 هه‌زار سه‌ربازی رووسی ماوه‌ی 3 هه‌فته‌یه‌ شه‌ڕی ئۆكرانیا به‌رده‌وامه‌، چاودێران پێان وایه‌ زیانه‌ گیانییه‌كانی رووسیا ده‌گاته‌ 14 هه‌زار كوژراو و 21 هه‌زار بریندار، جیا له‌وه‌ش 3 ژه‌نه‌ڕاڵی رووسییش له‌و جه‌نگه‌دا كوژراون.