یه‌كێتی و گۆڕان به‌دوای فراوانكردنی بازنه‌ی ڕێككه‌وتنه‌كه‌یانه‌وه‌ن
K24 – هه‌ولێر:
لیژنه‌ی سیاسی گۆڕان و یه‌كێتی به ئامانجی فراوانكردنی بازنه‌ی ڕێككه‌وتننامه‌كه‌یان سه‌ردانی لایه‌نه سیاسیه‌كانی دیكه ده‌كه‌ن و ده‌یانه‌وێت پاڵپشتی حزبه‌كانی دیكه بۆ ڕێككه‌وتنه‌كه‌یان به ده‌ست بهێنن و بیانكه‌ن به به‌شێك له‌و ڕێككه‌وتنه.
له‌وباره‌یه‌وه ئه‌و دوو لایه‌نه پێكه‌وه ده‌ستیان به سه‌ردانیكردنی لایه‌نه‌كانی دیكه كردووه و بڕیاره ئه‌مڕۆ له‌و چوارچێوه‌یه‌دا سه‌ردانی یه‌كگرتووی ئیسلامی كوردستان بكه‌ن.
یه‌كێتی و گۆڕان به سه‌ردانی لایه‌نه سیاسیه ئیسلامییه‌كانی كوردستان ده‌ستیان پێكردووه و ڕۆژی چوارشه‌ممه بۆ هه‌مان مه‌به‌ست له‌گه‌ڵ كۆمه‌ڵی ئیسلامی كوردستان كۆبوونه و له پاش كۆبوونه‌وه‌كه‌یان ڕایانگه‌یاند،ئامانجی كۆبوونه‌وه‌كه بۆ ئه‌وه بووه تا له‌و خاڵ و بڕگانه‌ی ڕێككه‌وتنه‌كه‌دا لایه‌نه‌كانی دیكه به‌شداربن كه له به‌رژه‌وه‌ندی گشتیدایه و پێویست ده‌كات هه‌موولایه‌ك پاڵپشتی بكه‌ن.
هه‌رچه‌نده یه‌كگرتووی ئیسلامی كوردستان له كۆنگره‌ی حه‌وته‌می حزبه‌كه‌یدا به ئاشكرا ئه‌وه‌ی له‌سه‌ر زاری ئه‌مینداره نوێیه‌كه‌ی ڕاگه‌یاند كه له‌و بابه‌ته‌دا بێلایه‌نی خۆیان ده‌پارێزن و ناچنه هیچ به‌ره‌یه‌كه‌وه،جا چ به‌ره‌ی گۆڕان و یه‌كێتی بێت یان پارتی،به‌ڵام ئه‌مڕۆ لیژنه‌ی سیاسی هه‌ردوو حزب بۆ گفتوگۆ ده‌چنه باره‌گای یه‌كگرتووی ئیسلامی كوردستان.
له سه‌روبه‌ندی ئه‌م سه‌ردان و كۆبوونه‌وهانه‌دا كه یه‌كێتی و گۆڕان وه‌ك زه‌روره‌تی قۆناغه‌كه‌ی ده‌بینن و ڕایده‌گه‌یه‌نن هیچ لایه‌نێك ناخه‌نه ده‌ره‌وه‌ی ئه‌م سه‌ردان و كۆبوونه‌وانه‌وه،به‌ڵام هه‌ر زوو پارتی دیموكراتی كوردستان ئه‌وه‌ی ڕاگه‌یاند سه‌رنجی زۆریان له‌سه‌ر ڕێككه‌وتنه‌كه‌ی نێوان یه‌كێتی نیشتیمانی كوردستان و بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان هه‌یه و ئاماده‌نین له‌گه‌ڵ شاندی هاوبه‌شی ئه‌و دوو حزبه پێكه‌وه كۆببنه‌وه.
هه‌رچه‌نده دواتر له نێوان پارتی و یه‌كیتی كۆبوونه‌وه‌یه‌ك ئه‌نجامدرا،به‌ڵام له دوای هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی ڕێككه‌وتنه سیاسیه‌كه‌ی نیوان پارتی و گۆڕان كه بۆ پێكهێنانی كابینه‌ی هه‌شته‌م و به‌شداری گۆڕان له حكومه‌تدا ئه‌نجامدرا و دوای هه‌ڵوه‌شاندنه‌وی گۆڕان له حكومه‌ت كرایه ده‌ره‌وه و سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان كه وه‌ك به‌رهه‌می ڕێككه‌وتنه‌كه ئه‌ژمار كراوه له په‌رله‌مان دوور خرایه‌وه،،تا ئێستا هیچ كۆبوونه‌وه‌یه‌ك له نێوان ئه‌و دوو لایه‌نه‌دا ئه‌نجام نه‌دراوه،هه‌رچه‌نده بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كانی نێوانیان كۆبونه‌وه‌ی دوو قۆڵی به دوور نازانرێت، به‌ڵام پاش ئه‌و ڕێككه‌وتنه‌ی نێوان یه‌كێتی و گۆڕان هێشتا واده‌یه‌ك بۆ كۆبوونه‌وه‌ی نێوان پارتی و گۆڕان دیارنییه.
له دوایین لێدوانی‌دا بۆ ئه‌ندامانی حزبه‌كی ڕۆژی چوار شه‌ممه ڕیككه‌وتنی 15/6/2014 "نه‌وشیروان مسته‌فا" ڕێكخه‌ری گشتی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان، ڕوونتر له‌باره‌ی ئامانجی ڕێككه‌وتنه‌كه‌ی نێوانیان له‌گه‌ڵ یه‌كێتی دواوه و گوتویه‌تی،به‌و ڕێگه‌یه ده‌یانه‌وێت كۆتایی به تاكڕه‌وی بهێنن له بڕیاری سیاسی‌دا.
ئه‌م قسه‌یه‌ی ڕیكخه‌ری گشتی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان له‌كاتێكدایه كه شاندی هاوبه‌شی حزبه‌كه‌ی و یه‌كیتی،ده‌ستیان به جوڵه‌یه‌كی هاوبه‌ش كردووه و به‌پێی زانیارییه‌كان ده‌یانه‌وێت لایه‌نه‌كانی دیكه‌ش بكه‌ن به به‌شێك له ڕێككه‌وتنه، كه‌خاڵێكی ڕێككه‌وتنه‌كه‌ی 17/5/2016 ی نێوان ئه‌و دوو لایه‌نه بۆ ئه‌و مه‌به‌سته ته‌رخانكراوه.
له دواین لێدوانی‌دا له‌باره‌ی ڕێككه‌وتنامه‌كه‌وه، شه‌وی ڕابردوو "هێمن هه‌ورامی"ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی سه‌ركردایه‌تی پارتی دیموكراتی كوردستان،له به‌رنامه‌ی( باسی ڕۆژ) ی ( كوردستان 24) دا گوتی،به‌بۆچوونی ئه‌و ئه‌و ڕێككه‌وتنه‌ی نێوان یه‌كێتی و گۆڕان به‌مردوویی له دایك بووه و پارتی قسه و بۆچوونی ئه‌م به‌رپرس و ئه‌وی دیكه وه‌ك هه‌ڵوێستی یه‌كێتی نیشتیمانی وه‌رناگرێت و مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ ڕای فه‌رمی ئه‌و حزبه‌دا ده‌كات كه ڕێككه‌وتنه‌كه به‌رهه‌مه‌كه‌یه‌تی.
سه‌ردانی شاندی سیاسی هاوبه‌شی یه‌كیتی نیشتیمانی كوردستان و بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان له هه‌فته‌ی داهاتووش بۆلای لایه‌نه‌كانی دیكه به‌رده‌وام ده‌بیت و له به‌رنامه‌یاندا هه‌یه سه‌ردانی پارتی دیموكراتی كوردستانیش بكه‌ن،به‌ڵام پێشتر پارتی كۆبوونه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ ئه‌و دوولایه‌نه پێكه‌وه ڕه‌تكردووه‌ته‌وه به پاساوی ئه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ یه‌كێتی تا ئێستا جۆرێك له ڕێككه‌وتنیان هه‌یه و پێكه‌وه به‌شدارن له حوكمڕانی هه‌رێمدا،به‌ڵام له‌گه‌ڵ بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان دا كێشه‌ی سیاسی‌یان هه‌یه و پێویسته به شێوه‌یه‌كی دیكه چاره‌سه‌ر بكرێت له نێوانیاندا.