"رووسیا ده‌ستیكردووه به‌گواستنه‌وه‌ی چه‌كدارانی سووری"
K24 - هەولێر:
جه‌نگی ئۆكرانیا پێی نایه رۆژی بیستودووهه‌مین، تۆڕی هه‌واڵگری ئۆكرانی ئاشكرای ده‌كات، رووسیا ده‌ستیكردووه به‌گواستنه‌وه‌ی چه‌كدارانی سووری و ئاماده‌كردنیان بۆ جه‌نگ له پاڵ سوپاكه‌یان.
ده‌سته‌ی ئه‌ركانی ئۆكرانیا رایگه‌یاند، رووسه‌كان له ده‌وروبه‌ری كیێڤ ئاماده‌كاری بۆ هێرشكردن ده‌كه‌ن.
له‌لایه‌كی دیكه‌وه، رووسه‌كان له ده‌وروبه‌ری كیێڤه‌وه ده‌ستیان به مووشه‌كبارانكردنی ئه‌و شاره كردووه، جیا له‌وه‌ش باڵه‌خانه‌ی شانۆی ماریۆپوول له باشووری ئه‌و شاره، كه پڕه له په‌نابه‌رو ئاواره، له‌لایه‌ن مۆسكۆوه مووشه‌كباران كرا.
له‌لایه‌كی دیكه‌وه هه‌واڵگری به‌ریتانیا رایگه‌یاند، پێشكه‌وتنه‌كانی رووسیا له ئۆكرانیا به‌و شێوه نییه كه باسی ده‌كه‌ن، جیا له‌وه‌ش رووسه‌كان زیانێكی زۆری ماددی و گیانیان پێكه‌وتووه.
رۆژنامه‌ی نیویۆرك تایمزی ئه‌مه‌ریكی ئاشكرای ده‌كات، له جه‌نگی رووسیا دژی ئۆكرانیا نزیكه‌ی 7 هه‌زار سه‌ربازی رووسی كوژراون.
رۆژنامه‌ی نیویۆرك تایمز بڵاویكرده‌وه، به گوێره‌ی زانیارییه‌كانی تۆڕی هه‌واڵگری ئه‌مه‌ریكی، ژماره‌ی سه‌ربازه كوژراوه‌كانی رووسیا له ئۆكرانیا، به‌رامبه‌ره له‌گه‌ڵ سه‌ربازه كوژراوه‌كانی ئه‌مه‌ریكا له‌ماوه‌ی 20 ساڵی شه‌ڕكردن له عێراقدا.