كرملین هۆكاری وه‌ڵام نه‌دانه‌وه‌ی بایدن له لایه‌ن پوتنه‌وه ده‌خاته‌ڕوو
K24 – هه‌ولێر:
سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا، جۆ بایدن، له لێدوانێكدا بۆ رۆژنامه‌نووسان، سه‌رۆكی رووسیا، ڤلادیمێر پوتنی به "تاوانباری جه‌نگ" ناوبرد، ئه‌مه‌ش رووسه‌كانی تووڕه كردووه.
گوته‌بێژی كرملین، دمیتری بیسكۆڤ، له باره‌ی وه‌ڵام نه‌دانه‌وه‌ی بایدن له لایه‌ن پوتنه‌وه گوتی: سه‌رۆك ڤلادیمێر پوتن، كه‌سایه‌تییه‌كی نێوده‌وڵه‌تی دانایه و كه‌سێكی رۆشنبیره، هه‌رله‌به‌ر ئه‌وه‌یه نایه‌وێت وه‌ڵامی ئه‌و قسانه‌ی سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا بداته‌وه.
گوتیشی: قسه‌كه‌ی سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا له باره‌ی سه‌رۆك پوتن قبووڵكراو نییه و ئه‌م قسه‌یه شیاوی ئه‌وه نییه سه‌رۆكی وڵاتێك، كه چه‌ندین وڵاتی دیكه‌ی وێران و بۆردومان كردووه، قسه‌ی له‌و جۆره بكات.
سه‌رچاوه: RT