ئه‌ستێره‌یه‌ك ئامۆژگارییه‌كی كریستیانۆ و مێسی ده‌كات
نیكۆڵاس ئانێلكا هێرشبه‌ری پێشووی فه‌ره‌نسا له لێدوانێكدا جه‌خت له‌وه ده‌كاته‌وه كه پێویسته كریستیانۆ و مێسی زیاتر هۆشیار و زیره‌ك بن، ده‌شڵێت: له بڕیاردان ورد نه‌بوونه.
نیكۆڵاس ئانێلكای 43 ساڵ پێشتر یاریی بۆ به‌شێكی زۆر له یانه گه‌وره‌كانی ئه‌ورووپا كردووه له لێدوانێكدا بۆ كه‌ناڵی ته‌له‌ڤزیۆنی RMCـی فه‌ره‌نسا ده‌ڵێت: من زیاتر به لیۆنێل مێسی سه‌رسامم نه‌ك كریستیانۆ رۆناڵدۆ، به‌ڵام ئه‌م دوو یاریزانه به‌یه‌كه‌وه له ماوه‌ی 15 ساڵی رابردوو پێشه‌نگی باشترینه‌كانی جیهانیان گرتووه، به‌ڵام هێشتا پێویستیان به زیره‌كی زیاتر هه‌یه.
ئانێلكا پێشتر درێسی یانه‌كانی ریال مه‌درید، پاریس سانجێرمان، یوڤێنتۆس و لیڤه‌رپوولی پۆشیوه و ئاماژه بۆ ئه‌وه ده‌كات كه پێش ئه‌وه‌ی كریستیانۆ و مێسی یانه‌كانیان بگۆڕن ده‌یزانی رووبه‌ڕووی كێشه ده‌بنه‌وه.
ئانێلكا پێشتر یاریی بۆ یانه‌كانی مان سیتی، چێڵسی و ئارسێناڵیش كردووه، له‌مباره‌یه‌وه ده‌ڵێت: هه‌مووان پێیانوابوو مێسی ده‌توانێت له خولی فه‌ره‌نسا بدره‌وشێته‌وه، به‌ڵام ئه‌وه ڕووینه‌دا، هه‌ڵبه‌ت كریستیانۆ رۆناڵدۆش ئێستا به‌و ته‌مه‌نه‌وه گه‌ڕاوه‌ته‌وه پرێمه‌رلیگ و رووبه‌ڕووی كێشه و به‌ربه‌ست بووه‌ته‌وه، هه‌رچه‌نده من پێموایه پرێمه‌رلیگ قورستره، به‌ڵام پێویسته له‌م كۆتایی ته‌مه‌نی یاریكردنه‌یان بڕیاری دروست بۆ كۆتایی پێهێنانی كاروانی وه‌رزشیان بده‌ن.
لیۆنێل مێسی له هاوینی رابردوو گرێبه‌سته‌كه‌ی له‌گه‌ڵ بارسێلۆنا كۆتایی هات و روویكرده یانه‌ی پاریس سانجێرمان، كریستیانۆ رۆناڵدۆش له یانه‌ی یوڤێنتۆسه‌وه گه‌ڕایه‌وه مانچێسته‌ر یونایتد.
رۆناڵدۆ و مێسی بۆ دووه‌م وه‌رز له‌سه‌ریه‌ك له قۆناخی 16ـی چامپیۆنزلیگ ماڵئاواییان كرد.