به‌رمیلێك نه‌وت به 104 دۆلار مامه‌ڵه‌ی پێوه‌كرا
K24 – هه‌ولێر:
ئه‌مڕۆ جارێكیدیكه نرخی نه‌وت هه‌ڵكشا و به رێژه‌ی %5 به‌راورد به نرخی پێشووتری به‌رز بوه‌وه و هه‌ر به‌رمیلێكی گه‌یشته 104 دۆلار.
پێش نیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ نرخی به‌رمیلێك نه‌وتی خۆرئاوای ته‌كساس له گرێبه‌سته دواخراوه‌كاندا به رێژه‌ی %5.8 به‌رز بوه‌وه و نرخی به‌رمیلێكی به 100.55 دۆلار فرۆشرا.
هه‌روه‌ها نرخی خاوی برێنت به رێژه‌ی %6.02 به‌رز بوه‌وه و هه‌ربه‌رمیلێكی به 103.92 دۆلار مامه‌ڵه‌ی پێوه‌كرا.
به هۆی ئه‌و مه‌ترسیانه‌ی روویان له بازاری نه‌وت كردووه، نرخی نه‌وت له چه‌ند رۆژی رابردوودا هه‌ڵكشانی به خۆوه بینیوه.
رۆژی (24ی شوبات/ فێبرایه‌ری 2022)، رووسیا رایگه‌یاند، بۆ پاراستنی خه‌ڵكی نه‌ژاد رووسیایی له ئۆكرانیا و هه‌رێمه‌كانی دۆنباس و لۆگانتسك، ئۆپراسیۆنی سه‌ربازیی بۆ سه‌ر خاكی ئۆكرانیای ده‌ستپێكردووه.
شه‌ڕی ئۆكرانیا بووه‌ته هۆكاری سه‌ره‌كی به‌رزبوونه‌وه‌ی نرخی نه‌وت. هاوكات نرخی سووته‌مه‌نی له ئه‌وروپا و وڵاتانی خۆرئاواش به‌رز بووه‌ته‌وه.
ڤكتۆریا سكولار، شیكه‌ره‌وه‌ی ئابووری له دامه‌زراوه‌ی "ئینتراكتیڤ ئنفستۆر" رایگه‌یاند، شه‌ڕی ئۆكرانیا بووه‌ته مه‌ترسییه‌كی گه‌وره له‌سه‌ر بازاری نه‌وت.