ئه‌ستێره‌یه‌كی تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كانی سعوودییه گیانی له‌ده‌ستدا
K24 – هه‌ولێر:
ساز قه‌حتانی، ئه‌ستێره‌ی تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كانی سعوودییه، له ئه‌نجامی رووداوێكی هاتوچۆ له‌سه‌ر رێگه‌ی عرووبه‌ی ریازی پایته‌ختی سعوودییه گیانی له‌ده‌ستدا.
له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كانی سعوودییه‌دا، هه‌واڵی مه‌رگی ساز قه‌حتانی زۆرێك له به‌كارهێنه‌ره هه‌واداره‌كانی ئه‌و ئه‌ستێره‌یه‌ی تاساندووه.
ساز له ماوه‌ی رابردوودا، وه‌ك ئه‌ستێره‌یه‌كی سناپ چات و تیك تۆك ده‌ركه‌وتووه و به‌كارهێنه‌رێكی زۆری له ده‌وری خۆی كۆكردبوویه‌وه.