هێمن هه‌ورامی: پێویسته كۆمسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌كان كارا بكرێته‌وه
K24 – هه‌ولێر:
جێگری سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان، هێمن هه‌ورامی رایگه‌یاند، پێویسته كۆمیسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌كان له هه‌رێمی كوردستاندا كار بكرێته‌وه و په‌رله‌مانی كوردستان ئه‌ركی یاسایی خۆی له‌و باره‌یه‌وه جێبه‌جێ بكات.
ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه (17ی ئازار/ مارسی 2022)، هێمن هه‌ورامی، جێگری سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان، پیشوازیی له ئۆلیڤیێ دیكوتینێ، كونسوڵی گشتیی كۆماری فه‌ره‌نسا له هه‌رێمی كوردستان كرد.
له دیدارێكدا، هێرشه مووشه‌كییه‌كه‌ى سه‌ر هه‌ولێر و لێكه‌وته‌كانی دوای هێرشه‌كه گفتوگۆیان له‌باره‌وه كرا.
له‌و چوارچێوه‌یه‌دا، هێمن هه‌ورامی، سوپاسی هه‌ڵوێستی فه‌ره‌نسا و وڵاتانی كرد بۆ ئیدانه‌كردنی ئه‌و هێرشه و پشتگیرییه به‌رده‌وامه‌كانی له هه‌رێمی كوردستان.
به گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوی په‌رله‌مانی كوردستان له باره‌ی دیداره‌كه‌وه، هه‌ردوولا باسیان له پرسی هه‌ڵبژاردنی هه‌رێمی كوردستان و كاراكردنه‌وه‌ى كۆمسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌كانیان كردووه.
له‌و باره‌یه‌وه، هێمن هه‌ورامی، وێڕای جه‌ختكردنه‌وه‌ى له‌سه‌ر پێویستیی ئه‌نجامدانى هه‌ڵبژاردنن له واده‌ى دیاریكراوی خۆیدا، ڕایگه‌یاند، "پێویسته كۆمسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌كان كارا بكرێته‌وه به‌پێی ڕێكاره په‌یڕه‌وییه‌كان و بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش كۆمسیۆن چه‌ند نووسراوێكی ئاراسته‌ی په‌رله‌مانی كوردستان كردووه، پێویسته په‌رله‌مانی كوردستانیش به ئه‌ركه یاساییه‌كه‌ی خۆی ئه‌نجام بدات".